ناوبژیوانی ڤار لێدانە سزاکەی ریاڵ مەدریدی رەتکردەوە

کیلیان ئێمباپێ
کیلیان ئێمباپێ

لە یاری نێوان ریاڵ مەدرید و ڤالێنسیال لە گەڕی 30 خولی ئیسپانیا، ناوبژیوان بە هاوکاری سیستەمی ڤار، لێدانێکی سزای بۆ ریاڵ مەرید هەژمار کرد، بەڵام دوای بڵاوبونەوەی تۆماری دەنگی ژووری ڤار، ناوبژیوانی ژوورەکە داوای رەتکردنەوەی لێدانە سزاکە دەکات.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ئەو کاتەی کوادرا فێرناندێز ناوبژیوانی یەکەمی یاری نێوان ریاڵ مەدرید و ڤالێنسیا، لە خولەکی نۆ لێدانێکی سزای لە بەرژەوەندی مێرنگی هەژمار کرد، ناچار بوو بۆ پشتراستکردنەوەی بڕیارەکەی پەنا بۆ سیستەمی ڤار ببات.

ئەو کاتەی ناوبژیوانەکە خەریکی سەیر کردنەوەی دیمەنەکە بوو، ناوبژیوانی ژوور ڤار ئاگاداری دەکاتەوە بڕیارەکەی دروست نیە و باشتروایە لێدانە سزاکە رەتبکاتەوە، بەڵام ناوبژیوانی یاری گوێ بە قسەکانی ناکات و دوای سەیر کردنەوەی دیمەنەکە، لێدانی سزا پشتراستدەکاتەوە، بەڵام دواتر ڤینیسیۆس جونیۆر سەرکەوتوو نەبوو لە تۆمار کردنی گۆڵی یەکەمی یانەکەی و لێدانە سزاکەی فەوتاند.

 
 
Fly Erbil Advertisment