زیاتر لە 116 هەزار قوتابی پۆلی 12 بەشداریی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی خوێندن دەکەن

ئەمڕۆ سێشەممە 8ی نیسانی 2025، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلی 12 دەست پێ دەکات و زیاتر لە 116 هەزار قوتابی بەشداریی تاقیکردنەوەکان دەکەن، کە %77یان قوتابی بەشی زانستین.

سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ی ڕاگەیاند، تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی و وەزاری پۆلی 12ی ئامادەیی لە کاتی خۆیدا دەکرێت و هیچ بڕیارێک نییە بۆ دواخستنی کاتی تاقیکردنەوە، بەهۆی ئەو بایکۆتەی لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و گەرمیان هەبووە.

گوتیشی: لەو سنوورەی بایکۆتی دەوام کرابوو، قوتابیانی پۆلەکانی 9 و 12 لەگەڵ مامۆستاکانیان لە خوێندن بەردەوام بوون و لە پرۆسەکە دانەبڕابوون، هەربۆیە هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی تاقیکردنەوەکان نادرێت.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی بە دەستی ماڵپەڕی کوردستان24 گەیشتووە، کۆی ئەو قوتابیانیە ئەمڕۆ بەشداریی تاقیکردنەوەکان دەکەن، ژمارەیان 116 هەزار و 234 قوتابییە و بەشەکانیش بەم شێوەیە دابەشبوون:

 زانستی 89 هەزار و 417 قوتابی

وێژەیی 26 هەزار و 626 قوتابی

پیشەیی دوو هەزار 191 قوتابی

سەبارەت بە کەم کردنەوە یان لادانی بەشێک لە پرۆگرامی خوێندن بۆ تاقیکردنەوەکان، سامان سیوەیلی گوتی: هەر ئەو بابەتانەی پێشتر لابراون و بڕیاریان لەسەر دراوە، کەم کراوەتەوە، ئەگەر نە هیچ بابەتێکی دیکە لانابرێت و هیچ گۆڕانێکی لەشێوازی تاقیکردنەوەکانی وەزاری ناکرێت، وەک ساڵانی ڕابردوو دەبێت.

لە 6ی شوباتی 2025، لیژنەی باڵای هەمیشەیی تاقیکردنەوە گشتییەکان بە نووسراو ژمارە 15 سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی لە کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن بۆ قوتابیانی پۆلی 12ی هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی دەرکرد، کە بڕیارەکە تەنیا ساڵی خوێندنی 2024-2025 دەگرێتەوە، ئەمەش بابەتە کەمکراوەکانن:

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment