خولێك بۆ مورشیدانی ئایینیی حه‌جی ئه‌مساڵ ده‌كرێته‌وه

لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گشتی حه‌ج و عومره ئەمڕۆ سێشەممە 8ی نیسانی 2025، خولێكی تایبەت بۆ مامۆستایانی ئایینی كرایه‌وه، كه ئه‌مساڵ وه‌كوو مورشیدی ئایینی، هاوه‌ڵی حاجیانی كوردستان ده‌بن له سعوودیه.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە لەم خولەدا، شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عومره باسی لە ڕێنماییه‌كانی بهرێوهبهرایهتییەکەی کردووە بۆ پێشوازیی له وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ.
هەروەها داوای لە به‌شداربووانی خولەکە کردووە به‌و په‌ڕی به‌رپرسیارێتی و دڵسۆزییه‌وه كار بكه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی حاجیان تاوه‌كوو بتوانن ڕێنیشانده‌ری حاجیان بكه‌ن له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه ئایینه‌كاندا.
لەم خولەدا، کە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و چه‌ندین بابه‌تی ئایینی و شه‌رعی و ده‌روونیی به مامۆستایانی به‌شداربووی خوله‌كه دەكرێت.
ئەو مامۆستا ئاینیانەی بەشداری خولەکە بوون، ئه‌مساڵ ناویان ده‌رچووه بڕیارە وه‌كوو مورشیدانی ئایینی لە حەجی ئەمساڵدا هاوسەفەر و یاوەری هاووڵاتییانی کوردستان بکەن بۆ بەجێگەیاندنی فەریزە حەج.