ڕێککارەکان بەرانبەر حەجی نایاسایی توندتر دەکرێن

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ڕایگەیاند: هەرکەسێک لەدوای 29ـی مانگەوە لە سعودیە بمێنتەوە سزای قورسی دارایی دەدرێت و داوا لە هاووڵاتییان دەکات دووربن لە هەموو ئەو کۆمپانیانەی دەیانەوێت بە ڤیزای ساڵ گەشتی حەجیان پێبکەن.

سێشەممە، 8ـی نیسانی 2025، وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ڕایگەیاند: هەرکەسێک بە سەرپێچی حەج بکات ١٠٠ هەزار ریال سزا دەدرێت.

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە بە فەرمی ڕاگەیاندووە: هەر کەسێک لە دوای 29ـی نیسانی 2025، لە سعوودیە بمێنێتەوە بە سەرپێچیکار هەژمار دەکرێت و سزا دەدرێت.

لەلای خۆیەوە کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئەم ڕاگەیاندراوەی وەزارەتی حەجی سعودیە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و داوا لە هاووڵاتییانی خۆمان دەکەین دووربکەونەوە لە هەموو ئەو کۆمپانیانەی دەیانەواووڵاتییانی خۆمان دەکەین دووربکەونەوە لە هەموو ئەو کۆمپانیانەی دەیانەوێت گەشتی حەجی نایاسایی یان بە ڤیزای ساڵ گەشتی حەج بکەن.

سعوودیە ئەمساڵ رێککاری توندی گرتووتە بەر بۆ ڕێگەگرتن لە حەجی نایاسایی و پێش چەند رۆژێکیش هەموو ڤیزایەکی ڕاگرت تاوەکوو دوای پرۆسەی حەجی ئەمساڵ 2025.

ئەمساڵ، پێنج هەزار و 120کەس لە هەرێمی کوردستانەوە گەشتی سعوودیە دەکەن بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج.

 
 
Fly Erbil Advertisment