ئارنی سلۆت: ئەمڕۆ من و هاندەران زۆر دڵخۆشین
سلۆت: ئەگەر سەڵاح لە 15 خولەكی سەرەتا گۆڵ نەكات هەوڵ دەدات لە نیو كاتژمێری سەرەتا گۆڵ بكات
ئارنی سلۆتی به‌رێوبه‌ری هونه‌ری لیڤه‌رپوول دڵخۆشی خۆی به نوێكردنەوەی گرێبه‌ستی محه‌مه‌د سه‌ڵاح ده‌ربڕی و رایگه‌یاند هه‌ڵوێستێكی زۆر گه‌وره‌ی نواندووه، دەشڵێت: ئیدارەی یانەكە بڕیار لەبارەی چارەنووسی ڤیرجڵ ڤان دایك دەدات.
ئارنی سلۆت راهێنەری یانەی لیڤەرپوول لە زنجیرەیەك لێدواندا رایگەیاند نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی محه‌مه‌د سه‌ڵاح هەواڵێكی زۆر خۆش بوو، لێتان ناشارمەوە زۆر دڵخۆشی كردم، بێگومان هانده‌رانی لیڤه‌رپوولیش دڵخۆشن، دەشڵێت: ئه‌و له‌م چه‌ند ساڵه سەڵاح سه‌لماندی یاریزانێكی زۆر گرینگی یانه‌كه‌یه و به مانه‌وه‌ی بۆ دوو وه‌رزی دیكه‌ش زۆر دڵخۆشین، ده‌مێكه ده‌زانم سه‌ڵاح له رێگه‌یه‌كی زۆر راستدایه، دڵنیابووم گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێده‌كاته‌وه و هه‌موو باشییه‌كانیش بۆ ریچارد هیوز ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌راستی ئه‌مه بۆ هه‌وادارانی لیڤه‌رپوول زۆر دڵخۆشكه‌ره‌وه و دڵنیام دوو وه‌رزی زۆر نایاب چاوه‌ڕێمان ده‌كات.
سلۆت گوتیشی: هه‌ڵوێستی سه‌ڵاح زۆر گه‌وره بوو، له‌وكاته‌ی بوو به یاریزانێكی ئازاد بڕیاریدا له یانه‌كه بمێنێته‌وه، سه‌ڵاح یاریزانێكی زۆر خاكییه و كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر به‌هێزی هه‌یه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه له شه‌ش بۆ حه‌وت وه‌رزی رابردوو به یه‌ك ئاست ده‌ربكه‌وێت، هه‌میشه چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر له 15 خوله‌كی سه‌ره‌تا گۆڵی نه‌كرد له نیو كاتژمێر هه‌ر گۆڵ ده‌كات بۆیه پێموایه سه‌ڵاح یه‌كێكه له گرینگ‌ترین یاریزانه‌كانی مێژووی لیڤه‌رپوول.
لەبارەی بەرگریكارە هۆڵەندییەكە، ئارنی سلۆت دەڵێت: ئه‌مجاره نۆره‌ی پرسیاری گرێبه‌ستی ڤان دایكه به‌راستی نازانم چی بڵێم وه‌كو گرێبه‌ستی محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌ویش له‌گه‌ل یانه‌كه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر منیش ئه‌وه‌یه مامه‌ڵه‌ی سه‌ركرده‌ی تیپه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه.