بارسێلۆنا دیسان دەیەوێت ئازاری مەدریدییەكان بدات
ئامارەكانی بارسێلۆنا ركابەرەكانی دەتۆقێنێت
بارسێلۆنا ده‌چێته مه‌درید و له گه‌ڕی 31ـي لالیگا ده‌بێته میوانی لیگانێس، هانزی فلیك راهێنەری بارسێلۆنا لەبارەی ئەو یارییە جەخت لەوە دەكاتەوە ئەركیان قورسە چونكە ئەو یانەیە لەپێناو مانەوە شەڕی مان و نەمان دەكات.
بارسێلۆنا سبەی شەممە لە كاتژمێر 10:00ـی شەو لە مەدرید دەبێتە میوانی یانەی لیگانیس، پێش ئەم یارییە بارسێلۆنا به كۆكردنه‌وه‌ی 67 خاڵ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه، لەبەرامبەردا لیگانێسیش 28ـی خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی هه‌ژده‌مه و هه‌وڵی مانه‌وه له لالیگا ده‌دات.
پێش ئه‌م یارییه شتیگن و كریستنسن و دانی ئۆڵمۆ به‌شداری راهێنانه به‌كۆمه‌ڵه‌كانیان كرد، به‌ڵام هیچیان بۆ یارییكردن له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ئاماده نین و ئۆڵمۆش له پێكهاته‌ی یارییه‌كه دوورخراوه‌ته‌وه.
پوختەی لێدوانەكانی هانزی فلیك راهێنەری بارسێلۆنا
چێژ له بوونم لێره ده‌بینم، خێزانه‌كه‌م ژیانی بارسێلۆنایان زۆر پێخۆشه، كۆمه‌ڵێك هاوكاری زۆر باشیشم هه‌یه، یه‌كێكه له ئه‌زموونه خۆشه‌كانی ژیانم و كه‌شێكی زۆر ئارام له نێو ژووری جلگۆڕین هه‌یه و هه‌میشه هه‌ست ده‌كه‌م له نێو خێزانه‌كه‌مدام، ئه‌وه‌شی بمه‌وێت به‌رپرسانی یانه‌كه بۆم جێبه‌جێ ده‌كه‌ن بۆیه زۆر ئاسوده‌م، من له‌و جۆره راهێنه‌رانه نیم حه‌ز بكه‌م گرێبه‌سته‌كه‌م بۆ ماوه‌یه‌كی دوور نوێ بكه‌مه‌وه، چونكه ئه‌وكات وا بیرده‌كه‌مه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كان كاتێكی زۆرم له‌به‌رده‌سته، لیگانێس یانه‌یه‌كی زۆر به‌هێزه و له قۆناخی یه‌كه‌م له ئێمه و ئاتڵتێتیكۆ مه‌دریدیان برده‌وه و به‌رامبه‌ر ریال مه‌دریدیش زۆر به ئه‌سته‌م دۆڕان، شه‌ڕ له‌پێناو مانه‌وه ده‌كات، بۆیه ئه‌ركمان سه‌خته، یارییه‌كه‌مان پێش یارییه‌كه‌ی ریال مه‌دریده، ئه‌گه‌ر ببه‌ینه‌وه ده‌بێته فشار بۆ سه‌ر ئه‌وان، به‌ڵام به‌راستی ته‌نیا بیر له سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌وكات گرینگ نییه ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید چی ده‌بێت، ئۆڵمۆ گه‌ڕایه‌وه به‌ڵام هێشتا پێویسته راهێنان بكات بۆ یارییكردن ئاماده نییه، گاڤی و تۆرێس زۆر نایابن ئانسۆ فاتیش له راھێنانه‌كان زۆر باشه بۆیه ره‌نگه هه‌ندێك گۆڕانكاری بكه‌ین.
ئامارەكان لیگانیس دەتۆقێنن
له دواین 10 یاریی نێوانیان بارسێلۆنا هه‌شت سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و لیگانێسیش دوو بردنه‌وه‌ی هه‌یه، دوایین یارییش به سه‌ركه‌وتنی یانه مه‌دریدییه‌كه له قۆناخی یه‌كه‌می لالیگا كۆتایی هات، له دوایین 9 یارییش له لالیگا لیگانێس حه‌وت یاریی به بارسێلۆنا دۆڕاندووه، بارسێلۆنا له دواین چوار یاریی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی سێ یاریی له لیگانێس بردووه‌ته‌وه، لیگانێس له قۆناخی یه‌كه‌م به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له بارسێلۆنای برده‌وه، به بردنه‌وه‌ی ئه‌م یارییه لیگانێس ده‌بێته پێنجه‌م یانه له یه‌كه‌مین وه‌رزی سه‌ركه‌وتنی بۆ لالیگا له هه‌ردوو قۆناخ له بارسا بباته‌وه.