لیۆنێل مێسی دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا

لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکا، بڕیاریداوە تاوەکو کۆتایی کاروانی وەرزشی لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت و پاشان بگەڕێتەوە بارسێلۆنا.

ماڵپەری ریلیڤۆی ئیسپانی بە پشتبەستن بە سەرچاوە نزیکەکانی مێسی بڵاویکردەوە، ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە داهاتووی ژیانی و وەرزشی خۆی داوە. لیۆ بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ساڵ و نیوێکی تر لە ئینتەر مەیامی بەردەوام دەبێت، تاوەکو مانگی یەکی ساڵی 2026، پاشان بۆ ژیان کردن دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا.

ئەستێرەکەی تانگۆ خۆرخی ماس، هاوخاوەنی یانەی ئینتەرمەیامی ئاگادارکردۆتەوە، هیچ نیازێکی نییە لە کۆتایی ئەم وەرزە لە یانەکەیان بڕوات و گرێبەستەکەی درێژدەکاتەوە، بەڵام سەرەتای ساڵی 2026ئەمریکا جێدەهێڵێت و ئەو کاتە تەمەنی دەبێتە 37 ساڵ و دەگەڕێتەوە شاری بارسێلۆنا.

ریلیڤۆ بڵاویشی کردووەتەوە تا ئەو کاتە لیۆنێل مێسی بە یەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت و بۆ ژیان کردن دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا، چونکە هەمیشە ئەم شارە بە ماڵی خۆی دەزانێت. مێسی بە ئەگەرێکی زۆرەوە حەز دەکات دوای وازهێنانی پەیوەندی بە کارگێری یانەکەوە بکات.

 
 
Fly Erbil Advertisment