ئەمساڵ کتێبە کوردییەکان لهلایهن خوێنهرانهوه خواستی زیاتریان لەسەرە
لە پیشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب

پیشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب بەردەوامە و بەڕێوەبەری ناوەندێکی کوردیش دەڵێت: ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، خواستی زیاتر لەسەر کتێبە کوردییەکان ههیه.
دووشەممە، 14ـی نیسانی 2025، غەمگین بۆڵی، بەڕێوەبەری ناوەندی کولتوور بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: بەگشتی ئەمساڵ خواستی زیاتر لەسەر کتێبە و خوێنەر بەشێوەیەکی بەرچاو سەردانمان دەکات، کتێبی "کورد لە دیدی ڕۆژهەڵاتناسەکان" لە نووسینی فەرهاد پیرباڵ، یەکێکە لەو کتێبانەی خواستێکی زۆری لەسەرە و لە ڕۆژی کردنەوەی پیشانگە پێشكهش به سەرۆک بارزانی کرا و دڵخۆشیی خۆی دەربڕی.
بەڕێوەبەری ناوەندی کولتوور ئاماژە بەوەش دەکات، ئەم ساڵ نزیکەی 30ـی بەرهەمی فەرهاد پیرباڵیان بە چاپ گەیاندووە، کە بەشێک لەوان چاپی نوێیان بۆ کراوە، ئەمە جگە لەوەی چەندین بەرهەمی نووسەرانی دیکەش چاپ کراون.
ڕۆژی چوارشەممە، 9ـی نیسانی 2025، سەرۆک بارزانی 17مین پیشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێبی کردەوە و تاوەکوو ڕۆژی شەممە 19ـی مانگ بەردەوام دەبێت.