به‌په‌له.. یاریزانێكی ریال مه‌درید تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو
"بۆ یارییه‌كه‌ی مان سیتی له چامپیۆنزلیگ دوورخرایه‌وه"

یانه‌ی ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه له كاتی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه ماریانۆ دیازی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌یان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
ریال مه‌درید كه‌مێك له‌وبه‌ر ئاشكرای كردووه كه پشكنینیان بۆ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان كردووه و ته‌نیا ئه‌نجامی پشكنینی ماریانۆ دیاز به پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه و هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه.
یانه‌ی ریال مه‌درید جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه كه پابه‌ند ده‌بن به‌و پرۆتۆكۆڵه‌ی له نێوان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسپانیا و یانه‌كاندا هه‌یه و به‌ته‌واوه‌تی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ریال مه‌درید هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ماریانۆ دیاز ئێستا له‌ژێر چاودێری پزیشكی دایه و له ماڵه‌وه خۆی كه‌ره‌نتین كردووه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ماركا، دیاز له یاریزانه‌كان به ته‌واوه‌تی دوورخراوه‌ته‌وه و له ئێستاوه له پلانه‌كانی زینه‌دین زێدان نییه بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر مان سیتی.
ماریانۆ دیاز له ئه‌كادیمیای یانه‌ی ریال مه‌درید پێگه‌یشتووه، ئه‌م وه‌رزه به‌هۆی پێكانه‌وه ته‌نیا به‌شداریی له 7 یاری كردووه و یه‌ك گۆڵیشی كردووه.