فەرەنسییەکان دژی کوشتنی ڕۆژنامەنووسان لە غەززە ڕژانە سەر شەقام
سەدان فەرەنسی لە پاریس و مێرسیلیا، بە پشتیوانیی ڕێکخراوەکانی ڕۆژنامەنووسان، دژی کوشتنی دەیان ڕۆژنامەنووس لە جەنگی بەردەوامی سەر کەرتی غەززە، ڕژانە سەر شەقامەکان.
نزیکەی 200 فەرەنسی لەسەر پلیکانەکانی ماڵی ئۆپێرا لەسەر زەوی ڕاکشان، هەموو ئەو فەرەنسییانە جلێکی سپی بە خوێنیان پۆشیبوو کە لەسەری نووسرابوو(ڕۆژنامەوانی)، لەگەڵ ئەوەش ناو و وێنەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەیان هەڵگرتبوو کە لە شەڕی غەززەدا کوژراون و ژمارەیان نزیکەی 200 ڕۆژنامەنووس بوون لەوەتەی شەڕەکە لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023ـەوە دەستی پێ کردووە؛ لەسەر وێنەی ڕۆژنامەنووسە کوژراوەکانیش نووسیبوویان( غەززە: ڕووخسارەکانە، نەوەک تەنها ژمارە)، هەندێ دروشمیشیان بەرز کردبووەوە کە تێیدا نووسیبوویان( بێدەنگ نابین، کۆمەڵکوژیی لە غەززە هەیە).