كۆمیسیۆن ژماره‌ی پارت و هاوپه‌یمانییه سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرا ده‌كات

كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه به ژماره‌ی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات، كه به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌كه‌ن، هاوكات سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانییه‌كانی پێشوو و نوێكانیش ڕوونكردنه‌وه ده‌دات.
پێنجشه‌ممه، 17ـی نیسانی 2025، جومانه غه‌لای، گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ژمارەی ئەو پارت و هاوپەیمانییە سیاسییانەی خۆیان بۆ به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو تۆمار كردووه ئاشكرا كرد و گوتی، زیاتر له 320 پارتی سیاسی و 60 هاوپه‌یمانی تۆمار كراون.
جومانه غه‌لای ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌رجه‌م پارت و هاوپه‌یمانییه سیاسییه‌كان له لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه بانگهێشت ده‌كرێن بۆ ئەوەی ڕاپۆرت بدەنە بەشی پەیوەندیدار بۆ تۆمارکردنی خواستی بەشداریکردنیان.
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، ئەو هاوپەیمانییانەی پێشتر تۆمار کراون و هیچ گۆڕانکارییەکیان بەسەردا نەهاتووە دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە كۆمیسیۆنه‌وه بکەن بۆ تۆمارکردنی ئارەزووی بەشداریکردنیان. سەبارەت بەو هاوپەیمانییانەی کە گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە، یان هاوپەیمانی نوێن، دەبێت ڕێکارە دیاریکراوەکان بگرنه‌به‌ر و سه‌ردانی كۆمیسیۆن بكه‌نه‌وه بۆ تەواوکردنی پرۆسەی تۆمارکردن. گوتیشی، ئەم قۆناغە لە 15ـی نیسان دەستی پێکردووە و تا 4ـی ئایار بەردەوام دەبێت.
چوارشەممە، 9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردووەتەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاری کرد.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش بە ماڵپەری کوردستان24ـی ڕاگەیاند، کۆمیسیۆن ئامادەیە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان لەو وادەیەی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دیاریکراوە، بەڕێوە ببات.
ئەمە لە کاتێکدایە، سێشەممە، 08-04-2025، هاوپەیمانیی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەكان لە ڕاگەیەندراوێكدا جەختی لەوە کردەوە "پێویستە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا كە مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵە، بەڕێوە بچێت."