ئانچیلۆتی و ئارتێتا دەیانەوێت هەموو شتێك بگۆڕن
ئارتێتا: لە باشترین یانەی جیهانمان بردەوە
دوای ئەوەی یانەی ئارسێناڵ لە یاریی چوون و گەڕانەوە شكستی بە ریال مەدرید هێنا و بە فەرمی بۆ قۆناغی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ سەركەوت، ریال مەدرید دوورخرایەوە و ئارسێناڵ لەسەر بڕینی بلیتی یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە. ئارتێتا رایگەیاند گۆڕانكاری زیاتر دەكەن، لە بەرامبەردا ئانچیلۆتی بە دڵتەنگییەوە جەختی لەوە كردەوە كە هێشتا دەرفەتیان لەبەردەم ماوە خۆیان لە وەرزێكی زۆر خراپ بەدوور بگرن.
دوای كۆتایی هاتنی یاریی ریال مەدرید و ئارسێناڵ، کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریال مەدرید رایگەیاند ئەوان چەندین ساڵە لە بەشە خۆشەکەی چامپیۆنزلیگ دەخۆن، دەشڵێت: بەڵام ئێستا خەمناكین و هەموومان ساتێكی ناخۆش تێپەڕ دەكەین، بەڵام دەتوانین بە هەندێك گۆڕانكاری خۆمان راست بكەینەوە.
لەمبارەیەوە ئانچیلۆتی گوتی: دەرچوون لە چامپیۆنزلیگ، هەستێکی ناخۆشە، ئەمە دیوێکی تری تۆپی پێیە، هەموو شکستێک ناخۆشە تایبەت لە پاڵەوانییەتیەکی وەک چامپیۆنزلیگ، تۆپی پێ لایەنی خۆشی هەیە و ناخۆشی تێدایە، ئێمە جەندین جار ئەزموونی خۆشیەکەمان کردووە، پێیوستە مامەڵە لەگەڵ خەم و ساتە ناخۆشەكانیشدا بکەین، ئەمەش بەوە دەکرێت لەم پاڵەوانییەتیانەی لەبەردەممان ماوە بتوانین باشتربین ئەنجامی گەورە بەدەست بێنین، قبوڵی دەکەین کە ئارسێناڵ لە هەردوو یاری لە ئێمە باشتربوو، لێسەندنەوەی لێدانی سزا کاریگەری هەبووە بێگومان دەکرا یارییەکە بە رێڕەوێکی دیکە بگۆڕێت.
ئانچیلۆتی گوتیشی: ئەو رەخنانە قبوڵ دەکەین کە لێمان دەگیرێت، بەیاریزانەکانم گووت سەرتان بەرزبێت، چونکە لە ساڵانی رابردوو ئێمە زۆرترین چێژمان لەم ناسناوە وەرگرتووە، نازانم دەمێنمەوە یاخود نا، رەنگە بریاری گۆرانکاری بدرێت یاخود رەنگە تا ئەوکاتە گرێبەستم کۆتایی دێت، رەنگە دوای هەفتەی داهاتوو یاخود ساڵی داهاتوو، نازانم نامەوێ بیر لەوە بکەمەوە، جارێ تەنیا بیر لە یارییەکانی داهاتوو دەکەینەوە.
ئارتێتا: لە باشترین یانەی جیهانمان بردەوە
میكێل ئارتێتا، راهێنەری یانەی ئارسێناڵ لە دوای بردنەوەیان لە ریال مەدرید رایگەیاند ئەوان زۆر دڵخۆشن چونكە لە باشترین تیپی جیهانیان بردووەتەوە.
راهێنەری ئیسپانییەكەی گەنەرز گوتیشی: هەستێکی خۆشمان هەیە، نەک لەبەرئەوەی بۆسێەمجار لە مێژوودا دەگەینە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەڵکو لەبەر شێوازی یاری کردنمانەوە، سەرەڕای هەبوونی پێکانی یاریزانەکان توانیمان بەرامبەر تیپێکی گەورەی وەک ریال مەدرید سەرکەوین، ئەمە ئەو شەوەیە کە دەتوانین شانازی پێوەبکەین،
بەڵێ دیکلان رایس ناوەزەبوو ئەو هۆکاری سەرەکی یەکلا کردنەوەبوو لە یاری رابردوو حئەو هێزەی نیشانیدا زۆر سەرنجراکیشبوو،ئێمە توانمان هەیە لەگەڵ هەرتیپێک یاری بکەین، ئامادەییمان تێدایە بۆ رکابەری کردن، دەبێت بەردەوامبین لەو کارەی دەستمان پێی کردووە، شانازی دەکەم توانیمان لەباسترین یانە ببەینەوە ئەوان دەتوانن لەماوەی سێ خولەک هەموو شت بگۆرن، ئێستا بۆ یاری پاریس سانجێرمان ئامادەین هەردوو تیپ چانسی پەنجای هەیە، چەند یارییەکمان ماوە تا ئەو کاتە پییوستە بەباشی خۆمان بۆ یارییەکان ئامادە بکەین.