ئابووریناسێک: هەڵەبجە لە ڕووی ئابوورییەوە گەشەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت

ئابووریناسێک ڕایگەیاند، بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە، لە ڕووی ئابوورییەوە گەشەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و ڕاستەوخۆ بەشە بودجە و خەرجییەکانی لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ دابین دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی، 18ـی نیسانی 2025، د. نەوزاد مەجید هەمەوەندی، ئابووریناس و مامۆستای زانکۆ لە هەولێر، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24، ڕایگەیەند "بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ کوردستان، لە ڕووی ئابوورییەوە گەشەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و ڕاستەوخۆ بەشە بودجە و خەرجییەکانی لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ دابین دەکرێت.
ئەو دەڵێت: ڕەنگە هەڵەبجە ببێتە یەکێک لەو پارێزگایانەی دیکە کە بایەخی زیاتری پێبدرێت، چونکە یەکێکە لەو پاڕیزگایانەی سێ كاره‌ساتى به خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ویژدانى مرۆڤایه‌تى بجووڵێنى و ناوى به نه‌مرى له مێژوودا بمێنێته‌وه، یه‌كه‌میان بۆردمانكردنى هه‌ڵه‌بجه له ساڵى 1974، پرۆسه‌ى ئه‌نفال 1987، دواجاریش بۆردمانكردنى ئه‌و شاره به چه‌كى كیمیایى.
دەشڵێت: بەشە گرنگەکەی ئەوەیە یەکە ئیدارییەکانی لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە دانی پێدادەنرێت، ئەوەش لە ڕووی دامەزراندنەوە بایەخی هەیە بۆ دانیشتووانی، هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت وا‌بکات ئابوورییەکی باشتر لە هەموو ڕوویەکەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە دروست بکات.
ئارام قادر پسپۆڕی دارایی و مامۆستای زانکۆ لای خۆیەوە دەڵێت: لە ڕووی ئابوورییەوە هەر ناوچەیەک لە شارۆچکەوە دەبێتە شار جا بەهەر بڕیارێک و ڕێکارییەک گۆڕانی بەسەردا دێت، لەوناچانە کۆمەڵێک گۆڕان و ئاڵنگاری دێتەپێشەوە.
دەشڵیت: دەبێت لە ڕووی ئابوورییەوە کۆمەڵێک بنەما و ستراکچەری ئابووریی لەو پارێزگایە بونیات بنرێت، تاکوو بنەما ئابوورییەکان بەرەو گەشەسەندن بڕوات، ئەمە لە حاڵەتێکی ئاسایی‌دا ئەگەر هاتوو ئەو ناوچەیە لە ئاستی ڕێچکەیەکی ئابووریدا بێت، بەگشتیی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی ناسەقامگیری ئابووریدایە، بەهۆی دواکەوتنی مووچە، دواخستنی بودجە و کۆمەڵێک فاکتەری دیکە لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە.
ئاماژەی بەوەش دا، لە قۆناغەی بوون بە پاریزگا هەڵەبجە کاریگەری ئەوەیە کە ئەو کەسانەی یاخود ئەو وەبەرهێنەرانەی وەبەرهێنان دەکەن، جا لە ڕووی بیناسازی بێت یاخود کردنەوەی کۆمپانیا یان هەربوارێکی دیکە، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر گەشەسەندنەکانی ئابووری هەیە، هەموو ئەمانە وادەکات ئەو ناوچانە بەرەو بوژاندنەوەیەکی ئابووری هەنگاو بنێت.
دەشڵێت: دامەزراوە حکوومییەکانیش پشکی شێرییان بەردەکەوێت کە تا چەند هاوکار و هەماهەنگ دەبن لە پێشخستنی ئەو شارە لە ڕووە ئیدارییەکانەوە. فاکتەرە ئابوورییەکان بۆ پێشخستنی ناوچەیەک لە ڕووی ئابوورییەوە، تەنیا بوون بە پارێزگا بەس نییە، بەشێکی گەورەی پرۆسەکە بوون بە پارێزگا بوونە کە وا دەکات ئەم ناوچەیە هەنگاوێکی گرنگی ئابووری بەخۆیەوە ببینێ.
باس لەوەش دەکات، ئەو فاکتەرانەی وادەکات هەڵەبجە لە ڕووی ئابوورییەوە پێشبخات هێشتا نەهاتووەتەدی، وەکو پرۆژەکانی پردی تووەقوت و مەرزی سازان تەواو بوونی هەموو ئەمانە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر گەشەسەندنی ئابووری پارێزگاکە هەیە، بەڵام لە هەندێک ڕووەوە ڕەنگە لە کاتی بودجەدا کە پەسەند دەکرێت بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان، لەو بوجەیە سوودمەند دەبێت.
ئارام قادر ڕاشیگەیاند "ئەو فاکتەرەی کە دەبێتە هۆی گەشەسەندنی ئابووری لەلایەن دامەزراوە حکوومییەکانەوە، پێویستە هاوکاریی بکرێن و هاوکاریی ئەو کەس و لایەنانە بکەن، کە دەیانەوێت وەبەرهێنان بکەن لە هەڵەبجەدا، ئەویش بە ئاسانکاری کردن لە پێدانی مۆڵەت و کردنەوەی کارگە تاکوو دەستی کار و هەلی کار بکرێت بۆ ئەو پارێزگایە لەگەڵ کردنەوەی مەرزەکان تاکوو ببێتە هۆی بەدەستخستنی داهاتی زیاتر و فراوانتر بۆ گەشەسەندنی بناغەی پارێزگاکە."
هه‌ڵه‌بجه به بچووكترین پارێزگاى هه‌رێمى كوردستان داده‌نرێت، ئێستا ڕووبه‌ره‌كه‌ى 2.8% ڕووبه‌رى هه‌رێمى كوردستان پێكده‌هێنێت، به‌ر له هێرشه كیمیاییه‌كه له ساڵى 1988 دانیشووانى هه‌ڵه‌بجه نزیكه‌ى 70 هه‌زار كه‌س بووه، به‌ڵام ئێسته نزیكه‌ى 145 هه‌زار كه‌سه، ئه‌مه له كاتێكدا ژماره‌ى دانیشتووانى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشتووه‌ته شه‌ش ملیۆن و 370 هه‌زار كه‌س.
پشكى هه‌ڵه‌بجه له بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2023 نزیكه‌ى 375 ملیار و 460 ملیۆن ینار ده‌بێت. هه‌ر ده‌بێت له بودجه پاره بۆ خه‌رجى به‌كارخستن و كارگێڕى ته‌رخان بكرێت، له‌وانه بۆ دامه‌زراندنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا و ده‌سته خۆجێیه‌كان و پێشخستنى ژێرخان و خزمه‌تگوزارییه‌كان.