هانزی فلیك: هەرگیز پێشبینی ئەم چیرۆكەی ئێستام نەدەكرد
هانزی فلیك: هەر كەسێك ئەم هەواڵەی پـێـگوتبـام ماچم دەكرد
بارسێلۆنا دوای به‌ده‌ستهێنانی بلیتی یاریی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ به ئاسووده‌یی له گه‌ڕی 32ـی لالیگا میوانداریی سێلتا ڤیگۆ ده‌كات، بەڵام هانزی فلیك لە خشتەی یارییەكانی لالیگا توڕەیە و دەڵێت: ئەوەی خشتەی یارییەكان دادەنێت هیچ بەزەیییەكی بە یاریزانەكان دا نایەتەوە و وادەزانێت یاریزانەكان رۆبۆتن.
بارسێلۆنا سبەی شەممە، لە كاتژمێر 17:15 خولەك میوانداریی یانەی سێلتا ڤیگۆ دەكات، ئەم یارییە لە كاتێكدایە بارسێلۆنا به كۆكردنه‌وه‌ی 70 خاڵ خانه‌ی یه‌كه‌می لالیگای گرتووه و چوار خاڵی ته‌واو له ریال مه‌دریدی دووه‌م دووره، سێلتا ڤیگۆش 43 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی شه‌شه‌م دێت و هیوای هه‌یه وه‌رزی داهاتوو به‌شداریی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی ئه‌وروپی بكات.
له‌م یارییه بارسێلۆنا به‌هۆی پێكان له تواناكانی بالدێ بێبه‌ش ده‌بێت، تیر شتیگنیش هێشتا بۆ یارییكردن ئاماده نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه دانی ئۆڵمۆ به شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداریی بكات.
لێدوانەكانی هانزی فلیك پێش ئەم یارییە
یاریزانەكانم زۆر ماندوون، ناكرێت لە هەفتەیەكدا دوو یاریی ئەنجام بدەن، دەبوو ئێستا لای خێزانەكانیان بن، نەك ئەو هەموو یارییە لەسەریەك بكەن، بەراستی ئەوەی خشتەی یارییەكان دادەنێت هیچ بەزەییەكی نییە، لە لالیگا هیچ گرینگی بە یاریزانەكان نادرێت، بە هیچ شێوەیەك پشوو نییە، لە پرێمەرلیگ و بۆندزلیگا پشووی باش بۆ یاریزانەكان هەیە، پێویستە ئەم كێشەیە چارەسەر بكرێت. راستە بەرامبەر دۆرتمۆند یارییەكی باشمان نەكرد، بەڵام گرینگ ئەوەیە سەركەوتین و گەیشتینە قۆناغی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، به‌ڕاستی پێش ده‌ستپێكی وه‌رز پێشبینیم نه‌ده‌كرد بگه‌ینه یاریی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ و یاریی كۆتایی جامی شا و پله‌ی یه‌كه‌می لالیگاش به‌ده‌ست بهێنین، به‌راستی ئه‌مه خه‌ونه، ئه‌گه‌ر پێش وه‌رز یەکێک ئەمانەی پێگوتبام پێم دەگوت وەرە، باوەشم پێیدا دەکرد و ماچم دەکرد.
شێوازی یاریكردنی سێلتا ڤیگۆ زۆر نایابە، پێویستە هەموو هەوڵێك بدەین لەم یارییە براوە بین، متمانەشم بە یاریزانەكانم هەیە. هەستیش دەكەم باڵدی بۆ یاریی كۆتایی جامی شا لە دژی ریال مەدرید ئامادە دەبێت.
ئامارە مێژووییەكانیان
دواینجار هه‌ردوو یانه له مانگی 11ـی ساڵی رابردوو رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه و به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ربوون، له دواین چوار یاریی نێوانیشیان بارسێلۆنا دوو گۆڵ یان زیاتری له ڤیگۆ تۆمار كردووه، سێلتا ڤیگۆ له دواین چوار یاریی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی نه‌دۆڕاوه و دوو سه‌ركه‌وتنیشی تۆمار كردووه، بارسێلۆنا له‌م وه‌رزه به‌هێزترین هێڵی هێرشبردنیان هه‌یه و 84 گۆڵیان تۆمار كردووه و چل گۆڵ له سێلتا ڤیگۆ زیاتریان كردووه.