چاودێرانی سیاسی: ئامادەبوونی ئەحمەد شەرع لە لوتکەی عەرەبی لە بەغدا هەنگاوێکی یەکجار گرنگە
لەپارێزگای ئەنبار، چاودێرانی سیاسی، یاساناسان و پسپۆڕان پێشوازی لە کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و سوودانی لە قەتەر دەکەن، دەخوازن ئەمە ببێتە هەنگاوێک بە ئاڕاستەی دووبارە زیندووکردنەوەی پەیوەندییەکانی دیمەشق و بەغدا.
یاساناساێک دەڵێت؛ هەزاران ساڵە ڕووباری فورات، سووریا و عێراقی کردووە بە دووگەلی دۆست و تەبا، ئێستاش کاتی ئەوەیە دەستی ئاشتی بۆ سووریەکان درێژکەین و ڕێگەی نەدەین ژمارەیەک گرووپی چەکدار لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان پەیوەندییەکانی سووریا و عێراق تێکبدەن.
خالید سەکر، یاساناس، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، هەوڵێکی عەرەبی هەیە بۆ نزیکردنەوەی دیدگەکانی عێراق و سووریا و دەستپێکردنەوەی پەیوەندیەکانیان، ئەم کۆبوونەوەی دوایش هەنگاوێكی سەرکەوتووانەیە بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی پەیوەندییەکانی دیمەشق و بەغدا، ئێمە وەکو عێراقییەکان پەیوەندییەکی توندوتۆڵمان هەیە لەگەل سووریا، دەمانەوێت ئاشتی و پەیوەندی بازرگانی لەنێوانمان هەبێت.
جاسم ئیبراهیم، شیکەرەوەی سیاسی گوتی: پێویستە رێز لە سەروەری سووریا و عێراق بگیرێت، هەروەها هەماهەنگیمان پێکەوە هەبێت و سەردان لەسەر ئاستی باڵا بۆ هەردوو وڵات هەبێت، هەندێک لە گرووپە چەکدارەکان دەیانەوێت نزیکبوونەوەی سووریا و عێراق لە بارببەن، چونکە لە بەرژوەندی ئەواندا نییە، ئامادەبوونی ئەحمەد شەرع لە لوتکەی عەرەبی لە بەغدا هەنگاوێکی یەکجار گرنگە.
عومەر دلێمی، کەسایەتی ئەکادیمی دەڵێت: پەیوەندی سووریا و عێراق ئێستا نییە، بەڵکو پەیوەندییەکی کۆنە، پەیوەندیی برایەتییە و یەک چارەنووسییە، هەروەها پەیوەندی ئاینیە، پەیوەندییەکە کە ڕووباری فورات پێکەوە کۆمان دەکاتەوە، بەڵام ئێستا چارەنووسی ئەم پەیوەندیانە کەوتووەتە دۆخێکی هەستیارەوە، گرنگە بەرژوەندی گەل لەبەرچاوبگرین و ناکۆکیەکان وەلاوە بنێین.
پێنجشهممه، 17ـی نیسانی 2025، سهرچاوهیهكی نزیك له حكوومهتی عێراق ڕایگهیاند، محهممهد شیاع سوودانی، سهرۆك وهزیرانی عێراق له سهردانێكی خێرادا بۆ قهتهر، چاوی به ههر یهك له شێخ تهمیم حهمهد ئال سانی، میری دهوڵهتی قهتهر و ئهحمهد شهرع، سهرۆكی نوێی كۆماری سووریا كهوتووه.
ئهو سهرچاوهیه گوتوویهتی، سوودانی و شهرع و شێخ تهمیم له دانیشتنه سێقۆڵییهكهیاندا، باسیان له ڕووداو و پێشهاتهكانی سووریا و ناوچه كردووه.
سهرچاوهكه باسی لهوهش كردووه، سوودانی پێی ڕاگهیاندوون، عێراق به وردی و له نزیكهوه چاودێری پێشهاتهكانی سووریا و بوونی سوپای ئیسرائیل له سووریا دهكات.