بارسێلۆنا پێش یارییه‌كه‌ی چامپیۆنزلیگ تووشی كاره‌سات ده‌بێت
دۆخێكی ئێجگار خراپ یه‌خه‌ی بارسێلۆنای گرتووه
.jpg)
بارسێلۆنا پێش یارییه‌كه‌ی ناپۆلی له چامپیۆنزلیگ له ڕووی هێڵی به‌رگرییه‌وه تووشی كاره‌سات بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باردوخ لە هەرێمی کەتەلۆنیا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری بارسێلۆنا باش نییە، خەریکە جارێکی دیکە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم شارە چۆڵ دەکاتەوە و دەنگۆیەکیش هەیە یارییەكه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر ناپۆلی لە دەرەوەی کامپ نۆ بکرێت.
بارسێلۆنا 9 رۆژی له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی خۆی بۆ رووبه‌ربوونه‌وه‌ی ناپۆلی ئاماده بكات، له هێڵی به‌رگری تیپه‌كه‌ی كیكی سێتیێن رووبه‌ڕووی كاره‌ساتێكی گه‌وره بووه‌ته‌وه.
ئارتورۆ ڤیدال به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته زه‌رده‌كانی بۆ ئه‌م یارییه راگیراوه، هه‌ڵبه‌ت سێرجیۆ بۆسكێتس له یاری چوون كارتی سووری وه‌رگرت و بۆ ئه‌م یارییه‌ش سڕكراوه.
ساموێل ئۆمتیتی له لایه‌ن كیكی بۆ ئه‌م یارییه دوورخراوه‌ته‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌كانی بارسێلۆنا، جیا له‌وه‌ش ئاراخۆی به‌رگریكار له‌گه‌ڵ تیپی دووه‌می بارسێلۆنا تووشی پێكان هاتووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه كلیمۆنت لینگلێت هێشتا له پێكانه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی چاكنه‌بووه‌ته‌وه و ته‌نیا جیرارد پیكێ له دڵی به‌رگری ئاماده‌یه و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، كیكی ده‌یه‌وێت قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی یاریزانه‌كانی به‌رگری هه‌ریه‌كه له دی یۆنگ و سێرجی رۆبێرتۆ بگه‌ڕێنێته‌وه دواوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارسه‌ر میللۆ بۆ مه‌شقه‌كانی ئه‌وه‌ندیتر كێشه‌ی بۆ بارسێلۆنا دروستكردووه، ئه‌م یاریزانه ده‌یه‌وێت له‌م دۆخه خراپه‌دا كه یانه‌كه پێویستی پێیه‌تی تۆڵه له كیكی بكاته‌وه و كه به‌شداریی له هیچ یارییه‌كی لالیگا له‌م دواییه پێنه‌كرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م كێشانه، بە هۆی تەشەنەسەندی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری بارسێلۆنا، یوێفا تیمێکی پزیشکی پێک هێناوە بۆ چاودێری کردنی رەوشی ئەو شارە، بۆ ئەوەی دڵنیابن کاریگەری لەسەر یاریزانەکانی هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ناپۆلی نابێت.
کەناڵی راک وەنی ئیتاڵی بڵاوی کردووە بە رێژەیەکی زۆر ئەو یارییە لە شاری بارسێلۆنا ناکرێت و دەگوازرێتەوە دەرەوەی ئەم شارە، چونکە بەم دواییە بارودۆخی ئەم شارە بە هۆی دووبارە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید 19 تێکچووە و بەرپرسانی تەندروستی ئەو شارەش هۆشداری دەدەن کە پێویستە هاونیشتیمانیەکانیان خۆیان لە ماڵەکانیان کەرەنتین بکەن.
لە کۆتاییەکانی مانگی پێنجی رابردوو ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری بارسێلۆنا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کرد، بەڵام بەم دواییە جارێکی دیکە رێژەکە بەرزبویەوە و ئەمەش یوێفای نیگەران کردووە.
بارسێلۆنا بریارە له رۆژی 7ـی مانگی داهاتوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ لە یاریگەی کامپ نۆ میوانداریی ناپۆلی بکات و یوێفا تاوەکو ئەو کاتە چاوەڕێ بارودۆخەکە دەکات و لە ئەگەری بەردەوامی بارودۆخەکە، ئەو یارییەکە بۆ دەرەوەی کامپ نۆ دەگوازرێتەوە.