عهلی سیستانی: پاپا ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرەوپێشبردنی ئاشتی و لێبوردەیی هەبوو
عهلی سیستانی، مهرجهعی باڵای شیعه له عێراق سەرەخۆشی خۆی بۆ کۆچی دوایی پاپا فرانسیس ئاراستەی کرسیتانەکانی جیهان کرد گوتی، پاپا ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرەوپێشبردنی ئاشتی و لێبوردەیی هەبووە.
سێشەممە 22ـی نیسانی 2025، نووسینگهی عهلی سیستانی، مهرجهعی باڵای شیعه له عێراق، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ پاپا فرانسیس بڵاو کردووەتەوە، تێیدا ئاماژەی داوە، پاپا فرانسیس، ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرەوپێشبردنی ئاشتی و لێبوردەیی هەبووە. هاوکات پشتگیریەکی باشی لە ستەملێکراوان دەکرد.
عەلی سیستانی، لە ساڵی 2021 لەگەڵ پاپا فرانسیس کۆبووەوە، کاتێک بۆ یەکەمجار سەردانی عێراقی کرد. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سیستانی، کۆبوونەوەکە هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ بەرەوپێشبردنی گفتوگۆ لە نێوان ئایینەکان و ڕەتکردنەوەی توندوتیژی و ڕق و کینە لە نێوانییان دا.
دووشەممە 21ـی نیسانی 2025، ئەندریا ئارکانجیلی، پزیشکی تایبەتی پاپا فرانسیس، ڕاپۆرتی پزیشکیی هۆی مردنی پاپای بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، کاتژمێر 7:35 بەیانی بە کاتی ڤاتیکان، پاپا فرانسیسی تەمەن 88 ساڵ، بەهۆی جەڵتەی مێشک و سستبوونی دڵ، گیانی سپارد.
هاوکات بەگوێری بەڵگەکان، پاپا پێش مردنی، بێهۆش بووە.