عەبدوڵلا وەیسی: هه‌رێمی كوردستان له‌نێو جیهانی شڵه‌ژاودا په‌یامی ئاشتیی بڵاو ده‌كاته‌وه

سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆك بارزانی به‌و پاشخانه مێژوویی و ئاینییه‌ی له شێخانی بارزانه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه، به ته‌واوه‌تی پشتگیریی له پێكه‌وه‌ژیانی ئایین و پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌كات.
چوارشه‌ممه، 23ـی نیسانی 2025، عه‌بدوڵلا وه‌یسی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانیی ئاینیی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: جیهان به‌گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕووبه‌ڕووی شڵه‌ژانێكی گه‌وره‌ی سیاسیی بووه‌ته‌وه، بۆیه له‌م دۆخه‌دا بۆ هه‌رێمی كوردستان په‌یامی برایه‌تی و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان ئاراسته‌ی جیهان بكات.
عه‌بدوڵلا وه‌یسی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بەشداریی شاند و نوێنه‌رانی ئایینه‌كان له جیهاندا له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا، گه‌وره‌ترین په‌یامه كه ده‌یسه‌لمێنێت هه‌رێمی كوردستان لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینه‌كانه و هه‌موو پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی به‌شداری و نوێنه‌رایه‌تیی سیاسیین له داموده‌زگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
کاتژمێر 8:00ـیی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 23-04-2025، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵا و سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و جیهان و پەرلەمانتارانی وڵاتان و نوێنەرانی حکوومەتەکان لە ئەمەریکا، ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ژێر دروشمی (بەرەو یەکبوون لە باوەڕدا)، ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان دەستی پێ کرد.