سەرۆکی پەیمانگای ئەزهەر : بەچاوی خۆمان پێکەوەژیانی ئاینیمان لە هەرێمی کوردستان بینیوە

سەرۆكی پەیمانگای ئەزهەر لە كوردستان ڕایگەیاند: ئەو خاكە پیرۆزە پێكەوەژیانی لەنێوان هەموو ئایینەكان و بێئایینەكانی لەخۆ گرتووە و سوپاس و پیرۆزبایی لە سەركردایەتیی و گەلەكەی دەكەین.

چوارشەممە، 23ـی نیسانی 2025، دكتۆر حاتم خەلەف، سەرۆكی پەیمانگای ئەزهەر لە كوردستان، بە كوردستان 24ـی ڕاگەیاند: بەناوی ئەزهەر و گەل و حكوومەتی میسر ڕێزو سڵاومان بۆ گەلی كوردستان هەیە و لەو كاتەوەی ئێمە هاتووینە ئێرە بەچاوی خۆمان پێكەوەژیانی ئایینیمان بینیوە.

گوتیشی: بۆ خۆمان سەردانی ناوچەكانی كریستیان و جوولەکە و ئیزدییمان كرد، بینمان ئەو خاكە پیرۆزە پێكەوەژیانی لەنێوان هەموو ئایینەكان و بێئایینەكانی لەخۆگرتووە و سوپاس و پیرۆزبایی لە سەركردایەتی و گەلەكەی دەكەین.

کاتژمێر 8:00ـیی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 23-04-2025، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی،  سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵا و سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و جیهان و پەرلەمانتارانی وڵاتان و نوێنەرانی حکوومەتەکان لە ئەمەریکا، ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ژێر دروشمی (بەرەو یەکبوون لە باوەڕدا)، ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان دەستی پێ کرد.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment