تەقینەوەیەک لە مۆسکۆ ڕوویدا و گەورە بەرپرسێکی سەربازی کوژرا

تەقینەوەیەک لە ڕووسیا بووە هۆی گیانی لەدەستدانی بەرپرسێکی گەورەی سەربازیی ئەو وڵاتە.
ئەمڕۆ هەینی، 25ـی نیسانی 2025، تەقینەوەیەک لە ڕۆژهەڵاتیی ڕووسیا ڕوویدا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی گەورە بەرپرسێکی سەربازی.
بە گوێرەی زانیارییەکان تەقینەوەکە بە ئۆتومبێلێکی بۆمبڕێژکراو بووە، جێگری بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕووسیا لە تەقینەوەکە دا کوژراوە.
تاوەکوو ئێستا زانیاری لەبارەی وردەکاری تەقینەوەکە و بکەرانی بڵاونەکراوەتەوە.