پێش یارییەكەی ئەمشەوی كلاسیكۆ ریال مەدرید تووشی كێشە دەبێت
دوایین زانیارییەكان لەبارەی دۆخی ریال مەدرید پێش یارییەكەی كلاسیكۆ
ئه‌مڕۆ له كلاسیكۆی یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا ریال مه‌درید و بارسێلۆنا لە كاتژمێر 11:00ـی ئەمشەو رووبەڕوو دەبنەوە، دواینجار له وه‌رزی 2013 بۆ 2014 له یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر یه‌كتری یارییان كرد، ئه‌وكات شاهانه‌كان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا، پێش یارییه‌كه‌ش كۆمه‌ڵێك كێشه روویاندا به‌تایبه‌تی ریال مه‌درید داوای گۆڕینی ناوبژیوانی ڤاری كرد هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌ش كارلۆ ئانچیلۆتی ئاماده‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی یارییه‌كه نه‌بوو، تیپه‌كه‌ش له یاریگه‌ی لاكارتۆخا راهێنانی نه‌كرد و فلۆرێنتینۆ پێرێزیش ئاماده‌ی خوانی ئێواره‌ی هه‌ردوو سه‌رۆك نه‌بوو.
بە گوێرەی میدیایەكانی ئیسپانیا، ریال مه‌درید گه‌شتی هه‌رێمی ئه‌نده‌لوسی كردووه پێش یاریی كلاسیكۆش داوای له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیای كرد ریكاردۆ بۆرگێسی ناوبژیوانی یارییه‌كه و گۆنزالێس فۆێرتێسی ناوبژیوانی ڤار بگۆڕێت كه هه‌ردوو ناوبژیوانه‌كه به‌شداریان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد هه‌ڵوێست له به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید و هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ناوبژیوانه‌كان وه‌رده‌گرن هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌ش گومان دەكرا ریال مه‌درید ئاماده‌ی یارییه‌كه نەبێت.
له‌م یارییه ریال مه‌درید به‌هۆی پێكان له تواناكانی میلیتاو و دانی كارڤاخال و ئێدواردۆ كاماڤینگا بێبه‌ش ده‌بێت كیلیان ئێمباپێ و فێرلاند مێندیش بۆ یارییه‌كه بانگهێشت كراون، بەڵام پێشبینی دەكرێت ئێمباپێ لەسەر كورسی یەدەگ بێت.
ریال مه‌درید پێش یارییەكەی ئەمشەو له یاریی پێشكۆتایی به ئه‌سته‌م و به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به چوار گۆڵ به‌ربه‌ستی ریال سۆسیدادی تێپه‌ڕاند و دوای 11 ساڵ له یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبه‌رووی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه كه شاهانه‌كان به به‌ده‌ستهێنانی 20 ناسناو سێیه‌م زۆرترین ناسناوی جامی شایان بردووه‌ته‌وه.
ریال مه‌درید و بارسێلۆنا 38 جار له جامی شای ئیسپانیا رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه و حه‌وت جاریش له یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر یه‌كتر یارییان كردووه شاهانه‌كان چوار جار له‌سه‌ر ئه‌ستۆی كه‌ته‌لۆنییه‌كان بووه‌ته پاڵه‌وان و سێ جاریش ناسناوه‌كه‌ی دۆڕاندووه.
دواینجار هه‌ردوو یانه له یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا له وه‌رزی 2013 بۆ 2014 رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه ئه‌وكات كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریی نه‌كرد، به‌ڵام ریال مه‌درید به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له بارسێلۆنای برده‌وه له‌و یارییه گاریس به‌یل گۆڵه به‌ناوبانگه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بارسا تۆمار كرد.
ئه‌مه كلاسیكۆی ژماره 260 ده‌بێت، ریال مه‌درید له مێژوودا 105 یاریی بردووه‌ته‌وه و بارسێلۆناش له 102 یاریی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، ریال مه‌درید له دوایین 14 بردنه‌وه‌ی له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان له 13 یاریی ته‌نیا به جیاوازی یه‌ك گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، له دواین 26 یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیاش ته‌نیا له دوو یاریی ناسناوه‌كه به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه.