ستیڤ بیتنەر: لە هەرێمی کوردستان کەرتی وزە زیاتر فراوان دەبێت
یەکشەممە، 27ـی نیسانی 2025، ستیڤ بیتنەر, کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هاوبەشیی بازرگانی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان بەردەوام لە فراوانبووندایە بەتایبەتی لەکەرتی وزە.
دەشڵێت: ئێستا لەسەدا 90ـی کارەبای هەرێمی کوردستان لەلایەن تۆرباینەکانی کۆمپانیای جەنەراڵ ئەلیکتریکی ئەمەریکاییەوە بەرهەم دەهێنرێت.
بیتنەر گوتیشی: کارەبا پێکهاتەیەکی گرنگ و سەرەکی بەرەوپێشچوونی هەر ئابوورییەکە، هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا پەیوەندییەکی درێژخایەنیان هەیە، ئێڤێنتی ئەمڕۆش دەرخەری ئەم هەماهەنگییەیە.
دەشڵێت: بەم هەنگاوەی ئەمڕۆ کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان زیاتر فراوان دەبێت.
لەم کاتەدا کە قسەدەکەین تۆرباینەکانی کۆمپانیای جەنەراڵ ئەلیکتریکی ئەمەریکایی لەسەدا 90ـی کارەبای سەرجەم هەرێمی کوردستان دابین دەکەن.
ستیڤن پیتنەر ڕاشیگەیاند "کۆمپانیاکانی ئەمەریکا بەدوای هەلی وەبەرهینان لە هەرێمی کوردستان دەگەڕێن، دەمانەوێت هاوبەشیمان فراوانتر بکەین."
