بەشێک لە کەلوپەلی بازرگانانی کورد لە بەندەرەکەی ئێران لەناو چوون

یەکشەممە، 27ـی نیسانی 2025، ئەکرەم مەسعود، کارمەند لە کۆمپانیای هانزۆی چینی، بۆ هاوردە کردنی کەلوپەل، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24، ڕایگەیاند، بازرگانەکان، لە سێ بەندەرەوە کەلوپەلەکانیان هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن، ئەوانەش، بەندەر عەباس، ئوم قەسر لەگەڵ بەندەری مێرسینە.

ئەو کارمەندە دەشڵێت: بازرگانانی کورد، لە سەدا یەک بۆ دووی کەلوپەلەکانیان لەبەندەری مێرسینەوە هاوردە دەکەن بۆ کوردستان، ئەوەش بەهۆی گرانی نرخەوەیە لەگەڵ لێکۆڵینەوەی گومرگیی توندی ئیبراهیم خەلیل. بەڵام  لە سەدا 80 بۆ 85 زیاتریش  لەو کەلوپەلانەی لە چینەوە هاوردە دەکرێن لە بەندەری ئوم قەسرەوە دەهێنن، ئەویش بەهۆی هەرزانیی نرخەکەی و زوو گەیشتنی باری هاوردە کراو.

ئەکرەم مەسعود، ڕاشیگەیاند "سەدا 10 بۆ 15 کەلوپەل لە بەندەر عەباسەوە هاوردە دەکرێت، کە بریتییە لە یاریی منداڵانی وەکوو پاسیکل و بابەتەکانی تر. بەهۆی ئەو تەقینەوەی دوێنێی بەندەر عەباس، بەشێک لە کەلوپەلی بازرگانانی کورد، لەناو چوون."

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment