شارەوانی هەولێر: ئەو هاووڵاتییانەی کارتی زەوییان گەڕاوەتەوە په‌له‌ له‌ ڕاییکردنی مامەڵەکانییان بكه‌ن

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە کارتی زەوییان گەڕاوەتەوە سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر بکەن بۆ ڕایکردنی مامەڵەکانییان.

ئەمڕۆ سێشەممە، 29ـی نیسانی 2025، کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ژمارەیەکی زۆری کارتی هاووڵاتییان لە سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێرە، بەڵام تاوەکوو ئێستا بەشێکی کەمییان هاتوون بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانییان، کارتەکان لە شوێنێکی دیاریکراو نین، بەڵکوو جیاوازن، بەشی زۆریان خاوەنی گرێبەستی کشتوکاڵین.

کارزان هادی گوتیشی: ئەو هاووڵاتییانەی دوای قەرەبووکردنەوەی زەوییەکانیان لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڕیار دراوە سەرجەمیان بکرێنە کارت، ژمارەی کارتەکانیان 147هەزارە، بەڵام هەموویان نەهاتوون بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانییان.

بەگوێرەی ئەو یاسایەی لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە ئەو زەوییەی لەلایەن هاووڵاتییەوە بەکار هێنرابێت، حکوومەت بە ڕێژەیی 12% قەرەبووی دەکاتەوە، بەڵام ئەگەر زەوییەکە گرێبەستی کشتووکاڵی بێت بەڕێژەیی 3% قەرەبووی زەوی دەکرێتەوە.

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment