بە وێنە.. كاروانێكی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی گەیشتە قامیشلۆ

كاروانەكە زرێپۆش و ئۆتۆمبیل و كەرستەی لۆجستیی لە خۆوە گرتبوو

K24 - ھەولێر:

كاروانێكی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، گەیشتە شاری قامیشلۆ له‌ رۆژئاوای كوردستان، كە دەیان بارھەڵگر، زرێپۆش، ئۆتۆمبێل و كەرستەی لۆجستیی لە خۆگرتبوو.

كاروانەكە لە رێگای خاڵی سنووری "وەلید" دەربازی رۆژئاوای كوردستان بووە. دواتر بەرەو بنكەكانی ئەمەریكا لە حەسەكە و دێرەزوور رۆیشتووە.

سەرچاوە: RT