میوزیكژەنێكی ناوداری كوردی رۆژئاوای كوردستان كۆچی دواییكرد
دوای هێرشی داعش لە ساڵی 2014ـەوە رووی لە وڵاتی توركیا كردووە
.jpg)
K24 - هەولێر:
هونەرمەند و میوزیكژەنی دیاری شاری كۆبانی رۆژئاوای كوردستان، محەمەد خەلیل غازی، كە بە "محەمەد دومان" دەناسرا، ئەمڕۆ لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی توركیا كۆچی دواییكرد.
شێخ محەمەد، كوڕی هونەرمەندی كۆچكردوو تایبەت بە "كوردستان24" رایگەیاند، باوكی لە تەمەنی 91 ساڵیدا كۆچی دواییكردووە.
محەمەد دومان میوزیكی بۆ چەندین هونەرمەندی ناوداری رۆژئاوای كوردستان ژەنیوە، لەوانەش هونەرمەند "باقی خدۆ" و "جەمیل هۆرۆ" و ژمارەیەك هونەرمەندی دیكە.
وەك كوڕەكەی ئاماژەی پێدا، باوكی لە ساڵی 2014ـەوە لەكاتی هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر ناوچەكە، رووی لە توركیا كردووە.
محەمەد خەلیل غازی لە ساڵی 1929 لە سێورەگی رههای باكووری كوردستان لە دایكبووە، بەڵام بە رەچەڵەك خەڵكی ناوچەی "پردێ"ی باشووری كوردستانە.