تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا له پشده‌ر كۆچی دواییكرد
ئاماری مردن له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین هه‌ڵكشا
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 54 ساڵ دوای تووشبوونی به كۆرۆنا و خه‌واندنی له نه‌خۆشخانه و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدا، ئه‌مڕۆ كۆچی دواییكرد.
بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستی راپەڕین، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ "كوردستان24" نێردراوه، بڵاویكرده‌وه، ئه‌و تووشبووه له سه‌نته‌ری نەخۆشییە گواستراوه‌كانی قه‌ڵادزێ له ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكی بووه و به هۆی تووشبوونی به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا له سنووری راپه‌ڕین، 24 كه‌س به هۆی تووشبوونیان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.