ركابه‌رێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو بۆ مێسی و كریستیانۆ!
ته‌نیا له ماوه‌ی 2 مانگ به ته‌واوه‌تی ناسرا و بووه ركابه‌ری مێسی و كریستیانۆ

هه‌رچه‌ند ته‌نیا نیو وه‌رز بۆ مانچێسته‌ر یونایتد یاری كرد، كه‌چی سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر برۆنۆ فێرناندز به باشترین یاریزانی نیو وه‌رزی ئه‌م یانه‌یه بزانین.
ئه‌گه‌رچی له ناوه‌ڕاستی وه‌رز كه‌مترین كه‌س پێی وابوو مان یونایتد خۆی ده‌گه‌یه‌نێته خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان، به‌ڵام له وه‌رزی دووه‌م به سه‌ركردایه‌تی ئه‌ستێره‌یه‌كی نوێی پورتوگالی ئه‌نجامه‌كانی به‌ره‌و هه‌ڵكشان چوو، بردنه‌وه‌ی له دوایین یاریدا وایكرد ئه‌م یانه‌یه بۆ یارییه‌كانی ئه‌ورووپا بگه‌ڕێنه‌وه، ده‌سكه‌وتێك كه بێشك برۆنۆ فێرناندێز تێیدا رۆڵێكی گرنگ و به‌رچاوی بینی.
برۆنۆ فێرناندێز یه‌كه‌م یاری خۆی له مانگی شووباتی ئه‌مساڵ كرد، رۆڵی له 15 گۆڵی مانچێسته‌ردا هه‌بووه، ئه‌م یاریزانه كه به بڕی 46.6 ملیۆن پاوند له سپۆرتینگ لیسبۆنای پورتوگال گواسترایه‌وه و نیو وه‌رزی خه‌یاڵی و ئه‌فسووناوی له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان تۆمار كرد ئاستێك كه زۆر كه‌س چاوه‌ڕوانیان لێی نه‌ده‌كرد.
ته‌نیا لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ له یه‌كه‌م یاری برۆنۆی ته‌مه‌ن 25 ساڵان ئه‌م ئامارانه‌ی بڕۆنۆ فێرناندێزیان تۆمار كردووه كه له ماوه‌ی نیو وه‌رز بتوانێت 7 گۆڵ و 8 ئاسیست بكات.
1- لیونێل مێسی 26 گۆڵ (11 گۆڵ و 15 ئاسیست).
2- كریستیانۆ رۆناڵدۆ 17 گۆڵ (14 گۆڵ و 3 ئاسیست)
3- برۆنۆ فێرناندێز (8 گۆڵ و 7 ئاسیست).
4- رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی = 14 گۆڵ (13 گۆل و 1
1 ئاسیست)
5- دۆڤان زاپاتا 14 گۆڵ (11 گۆڵ و 3 پاسی گۆڵ).
6- فرانچیسكۆ كاپۆتۆ 14 گۆڵ (11 گۆڵ و 3 ئاسیست).
7- چیرۆ ئیمۆبیلی 14 گۆڵ (11 گۆڵ و 3 ئاسیست).
8- جێرارد مۆرنیۆ 13 گۆڵ (10 گۆڵ و 3 ئاسیست).
9- هاكان چالهانئۆغڵو 13 گۆڵ (6 گۆڵ و 7 ئاسیست).
10- تۆماس موله‌ر 13 گۆڵ (4 گۆڵ و 9 ئاسیست).
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی
.jpg)