سلۆت: ئەم وەرزە چێڵسی لە ئێمە باشتر بوو
سلۆت: كڵۆپ نامەیەكی تایبەتی لەبارەی لیڤەرپوول بۆ ناردم
ئارنی سلۆتی به‌رێوبه‌ری هونه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول پێش ئه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی له یاریی لوتكه‌ی گه‌ڕی 35ـی پرێمه‌رلیگ رووبه‌رووی چێڵسی ببنه‌وه رایگه‌یاند چێڵسی له سه‌ره‌تای وه‌رز زۆر له‌وان باشتر بووه و پێی سه‌یره جیاوازی خاڵه‌كانیان ئێستا ئه‌وه‌نده زۆره، سلۆت دەشڵێت: یۆرگن كلۆپ پیرۆزبایی لێكردووه و گوتیشی به‌ده‌ستهێنانی ناسناوی پرێمه‌رلیگ خۆشترین رۆژی ژیانی بووه.
ئارنی سلۆتی هۆڵەندی لە هاوینی ساڵی رابردوو لە شوێنی یۆرگن كڵۆپ ئەركی راهێنەرایەتی یانەی لیڤەرپوولی وەرگرت، ئەو راهێنەرە لەگەڵ رێدز لە كۆی 52 یاری، 38 بردنەوە، 7 دۆڕان و 7 یەكسانبوونی تۆمار كرد و لە یەكەمین وەرزی نازناوی پرێمەرلیگی بۆ لیڤەرپوول بردەوە.
سڵۆپ پێش یارییەكەی یەكشەممە لە چاوپێكەوتنێكی میدیایی دا ئەم قسانەی خوارەوەی كرد:
"ره‌نگه به‌ده‌ستهێنانی پرێمه‌رلیگ و ئاهه‌نگه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو خۆشترین رۆژی هانده‌ران بێت، چونكه به‌راستی بۆ من خۆشترین رۆژی ژیانم بوو، كه بینیم ئه‌م ناسناوه بۆ هانده‌ران چه‌نده گرینگه، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه بۆ به‌ده‌ستھێنانی دڵخۆش بووم، ئێستا ده‌زانم بۆچی یۆرگن كلۆپ هه‌میشه باسی ئه‌م یانه‌یه‌ی ده‌كرد، دوای یارییه‌كه‌ش نامه‌ی بۆ ناردم و پیرۆزبایی لێكردم، له یه‌كه‌مین رۆژه‌وه هه‌ستم به پشتیوانی هانده‌ران كردووه، به به‌ده‌ستھێنانی ئه‌م ناسناوه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه په‌یوه‌ندییه‌كه‌مان به‌هێزتر بوو، له‌م یارییه چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك ده‌كه‌ین و پشوو به چه‌ند یاریزانێك ده‌ده‌ین، به‌راستی پێم سه‌یره ئێمه زۆر له پێش چێڵسییه‌وه‌ین، ئه‌وان له سه‌ره‌تای وه‌رز له ئێمه باشتر بوون، به‌تایبه‌تی له قۆناخی یه‌كه‌م زۆرمان چه‌شت به‌ده‌ستیانه‌وه، به لێدوانه‌كانی هارڤی ئیلیۆت دڵخۆشم، ئه‌و خوله‌كی كه‌م یاریی كرد و تووشی چه‌ندین پێكان بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت، من دڵخۆشم له یانه‌كه و ده‌مه‌وێت بمێنمه‌وه، به‌راستی جێگه‌ی رێزه".