نەوزاد شێخ کامیل: کێشەی بازرگانان کاریگەری لەسەر جوڵەی بازرگانی دەبێت

بەڕیوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیژنەیەکی باڵا بۆ کێشەی بازرگانان پێکهاتووە، بەڵام تا ئیستا نەگەیشتیوونەتە هیچ ئەنجامێک.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ـی ئایاری 2025، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24 ڕایگەیاند "لیژنەیەکی باڵا بۆ کێشەی بازرگانان پێکهاتووە، بەڵام تا ئیستا نەگەیشتیوونەتە هیچ ئەنجامێک و بڕیارێکی کۆتایی، بەردەوامیشن لە گفتگۆکران و سەردانی یەکتر.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی دەڵێت: کێشەی بازرگانان کاریگەری لەسەر جموجۆڵی بازرگانی دروست کردووە، شێوازەکەش بەو شێوەیە؛ دەبێت ئەو بازرگانانەی کاڵاکانیان لە سنوورەکانەوە دێن، دەبێت "کیوئاڕ"یان پێبدرێت، ئەو بارە دانەگیرێت و نەیەتە هەرێمی کوردستان، لە ماوەی 72 کاتژمێر بگاتە بازگەکانی موسڵ و کەرکووک، لەوێشەوە بڕوات بۆ ناوەراست و خواری عێراق.
نەوزاد شێخ کامیل ڕاشیگەیاند "ئەم گرفتە بۆتە هۆکاری ئەوەی کۆگاکان جموجۆڵی بارزگانی، بۆ ئەوانەی کاری داگرتن و بارکردنی کاڵاکان دەکەن، بەبێ کاری بمێننەوە، ئەمەش زیانی بۆ جموجۆڵی بازرگانی دروست کردووە لەم ماوەیەدا."
حكوومهتی عێراقی فیدراڵ سیستهمی (كیۆئاڕ)ی لهنێوان بازگانیی نێوان ههرێم و پارێزگاكانی عێراق داناوه، جووڵهی بازرگانی سست كردووه، چونكه بهپێی سیستهمهكه ئهو بازرگانانهی كهلوپهلو كاڵا لهڕێگهی توركیاوه هاورده دهكهن، نابێت بارهكانیان له ههرێمی كوردستان داگرن، بهڵكوو دهبێت ڕاستهوخۆ بچێته پارێزگاكانی ناوهڕاست و باشووری عێراق .
لای خۆیەوە ئەرشەد ساڵحی ئەندامی پەرلەمانی عێراق هۆشداری دا و ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ناکۆکیە بەردەوامەکانی گومرگی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆگا بازرگانییەکان لە پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا خەریکە کۆگاکانیان تەواو دەبێت، بۆیە داوا لەلایەنی بەرپرس دەکەین دەستوەردانی خێرا بکەن بۆ چارەکردنی ئەو قەیرانە.
ئەو پەرلەمانتارە بە میدیای ناوخۆی عێراقی ڕاگەیاندبوو "بازرگانانی کەرکووک و نەینەوا کەلوپەلەکانیان لە تورکیا لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە هاوردە دەکەن، هەروەها لە ئێرانیش لە ڕێگەی دەروازەی سنووری پاوە هاوردە دەکەن، بەڵام بەهۆی ڕێنماییەکانی بەغدا و هەولێر ڕووبەڕووی ئاستەنگی گومرگی دەبنەوە".
ئاماژەی بەوەش کرد، کاتێک بازرگانان پێداچوونەوە بە گومرگی فیدراڵی دەکەن داوایان لێدەکرێت سەردانی هەرێم بکەن، کەس بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ ناگرێت و تەنیا هاووڵاتی باجەکەی دەدات."
ئەرشەد ساڵحی باسی لەوەش کرد، ئەگەر چارەکی خێرا لە نێوان حکوومەتی فیدراڵی و هەرێم سەبارەت بە پرسی گومرگی نەکرێت، ئەوا کۆگاکانی خۆراک و کاڵا بەکاربەرەکان لە کەرکووک و نەینەوا بەتاڵ دەبن و قەیرانێکی گەورە لە بازاڕەکاندا سەرهەڵدەدات.
ئەو پەرلەمانتارە داوای لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد "بەخێرای دەستوەردان بکات و پردی پەیوەندی هابەش و ڕاستەوخۆ لەگەڵ حکوومەتی هەرێم بکاتەوە بۆ یەکخستنی ڕێکارە گومرگییەکان یان ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمێک بۆ هێنانە ژوورەوەی کاڵاکان."
لەو چوارچێوەیەدا ژمارەیەک بازرگان لە پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا هۆشدارییان داوە لە ئەگەری تەواوبوونی خۆراک و کەلوپەلی دیکە لە کۆگاکانی هەردوو پارێزگاکە، ئەگەر ناکۆکیە گومرگیەکە چارە نەکرێت."
بازرگانان ڕایانگەیاندووە، پشت بە هاوردەکردنی کاڵاکانیان لە تورکیاوە دەبەستن، کە لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە دەیهێنن، هەروەها لە ئێرانیشەوە لە ڕێگەی دەروازەی سنووری پاوە کاڵاکان دەهێنن، بەڵام بەهۆی ڕێکارە گومرگییەکان ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە.
بازرگانان داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکەن بە خێرایی کێشە گومرگیەکە چارە بکات بکات، جەختیشیان کردەوە لەئەگەری بەردەوام بوونی کێشەکە ئابووری ناوچەکە ئیفلیج دەبێت.