عێراق بە بەهای زیاتر لە 29 ملیار دۆلار، نەوتی هەناردەی هیندستان کردووە

بەهای هەناردەی نەوتی عێراق بۆ هیندستان لە ساڵی 2024دا زیاتر لە 29 ملیار دۆلار بووە.

سێشەممە، 6ـی ئایاری 2025، بەگوێرەی داتا و ئامارەکان، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ هیندستان 29 ملیار و 579 ملیۆن و 961 هەزار دۆلار بووە، کە بریتی بووە لە 52 ملیۆن و 284 هەزار و 377 تۆن نەوت.

ئەم ئامارانەی بڵاو کراونەتەوە، گەشەی ساڵانە لە هەناردەکردنی نەوت گەیشتووەتە 15%، ئەم پشکەش لە 20%ـی کۆی هاوردەکردنی نەوتی هیندستان پێک دەهێنێت لە جیهان.

هەر بەپێی ئەم داتا و ئامارانە، زۆرینەی هەناردەکان نەوتی خاو بووە، کە بەهاکەی 28 ملیار و 601 ملیۆن و 225 دۆلار بووە، هاوکات پێکهاتەکانی دیکەی نەوت بە بەهای یەک ملیار و 773 ملیۆن و 204 دۆلار هەناردە کراون، هەروەها نەوتی ڕەش و ڕەژوو و قیر و غازی شل بە بەهای 223 ملیۆن و 531 هەزار دۆلار بووە.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment