شێخان.. 48 تۆن نیسک و نۆکی ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا
چەند کەسێکی فێڵباز ویستوویانە نیسک و نۆکی ماوە بەسەرچوو لە عەلوەی شێخان بە هاووڵاتییان ساخ بکەنەوە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
ئەمڕۆ سێشەممە، 6ـی ئایاری 2025، لە عەلوەی شێخان 940 فەردەی 50 کیلۆی کە پێکهاتبوون لە نیسک و نۆک دەست بەسەردا گیرا، لەنێو گونەی نوێدا داندرابوون و بەروارێکی نوێیان لەسەر دانابوو.
خاوەنەکانییان نیازییان وابوو ئەم نیسک و نۆکانە بیکەنە عەلەف و لە بازاڕدا ساخی بکەنەوە و بیفرۆشنەوە بە هاووڵاتییان، بەڵام دوای ڵێکۆڵینەوە دەرکەوت هەموویان ماوە بەسەرچوون، سەرجەم فەردەکان نزیکەی 48تۆن دەبوون.
هێزەئەمنییەکان هەر لەوشوێنە دەستیان بەسەر تەواوی داگرت و خاوەنەکانییان دەستگیرکران، ئێستاش پەڕاوی ڵێکۆڵینەوەیان لە دادگا بۆ کراوەتەوە.