پرۆسەی هەڵبژاردنی 267ـەمین پاپای ڤاتیکان بەڕێوە دەچێت

جیهانی کاسۆلیکی چاویان لەسەر دووکەڵکێشی کڵێسەی سیستنە لە ڤاتیکان، ئەگەر دووکەڵی سپی لێوە دەرچوو، مانای ئەوەیە 267ـەمین پاپای ڤاتیکان هەڵبژێردرا، ئەگەر دووکەڵەکە ڕەش بوو، واتە هەڵنەبژێردراوە.
ئەمڕۆ 7ـی ئایاری 2025، هەڵبژاردنی نهێنی بۆ دەستنیشانکردنی 267ـەمین پاپای ڤاتیکان بەڕێوە دەچێت، سەرجەم ئەو کاردیناڵانەکانی جیهان، ئەوانەی تەمەنیان لە 80 ساڵ کەمترە، مافی ئەوەیان هەیە خۆیان بۆ بوونە پاپا کاندید بکەن.
ژمارەی کاردیناڵەکانی جیهان 252 کەسە و تەنیا 135 کەسیان تەمەنیان لە 80 ساڵ کەمترە و مافی دەنگدانیان هەیە، هەر کاردیناڵێک ببێتە پاپا دەبێت 2 لەسەر سێی دەنگی کاردیناڵەکان بەدەست بهێنێت.
جیهانی کاسۆلیکی چاویان لەسەر دووکەڵکێشی کڵێسەی سیستنە لە ڤاتیکان، ئەگەر دووگەڵی سپی بوو واتە 267ـەمین پاپای ڤاتیکان هەڵبژێردرا، ئەگەر دووکەڵی ڕەش بوو، واتە هەڵنەبژێردراوە.