پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان لە هەژماری منەوە هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن

هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی چوار، خرایە هەژماری بانکی پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان و لە ڕێگەی هەژماری منەوە هاوکارییەکەیان وەرگرت.
پێنجشەممە 8ـی ئایاری 2025، پرۆژەی هەژماری من بڵاوی کردەوە، زیاتر لە 55 هەزار پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان، هاوکاری هاوپەیمانان خرایە سەر هەژمارە بانکییەکانیان.
پرۆژەکە ئاماژەی بەوە دا، نزیکەی 84%ـی پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان، لە ڕێگەی هەژماری منەوە هاوکاری هاوپەیمانایان وەرگرت، هاوکات مانگ بە مانگ ڕێژەی تۆمارکردنی مووچەخۆران لە پرۆژەکە زیاتر دەبێت.
سێشەممە 6ـی ئایاری 2025، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازیی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی تەواو کردووە، بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژی پێنجشەممە 8ـی ئایاری 2025، هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی 4 دابەش دەکرێت.
وەزارەتەکە ئاشکرای کردووە، ئێستا زیاتر لە 56 هەزار پێشمەرگە و ئەفسەری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕێگەی پرۆژەی هەژماری من، هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن .
