هەڵبژاردنی پاپای ڤاتیکان

ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست، کە بە ڕەچەڵەک ئەمەریکییە، بە پاپای نوێی ڤاتیکان هەڵبژێردرا.
پاپە نوێیەکە لە ساڵی 1955 شاری شیکاگۆی ویلایەتی ئێلینۆیسی ئەمەریکا لەدایکبووە و تەمەنی 69 ساڵە بە کەسایەتییەکی میانڕەو ناسراوە، کە توانای لێکنزیککردنەوەی دیدگا جیاوازەکانی هەیە.
لەم ڤیدیۆ وۆڵەدا محەممەد کەماڵ مێژووی هەڵبژاردن و دانانی پاپاکانی ڤاتیکان ڕوون دەکاتەوە.