مریشك له بازاڕه‌كانی ئه‌نبار له گۆتره ده‌فرۆشێت

شێوازی فرۆشتنی مریشك له بازاڕه‌كانی ئه‌نبار گۆڕاوه؛ هاوكات ده‌گوترێت، خه‌ڵكی پارێزگاكه شێوازه نوێیه‌كه‌یان په‌سند كردووه و تا دێت پێشوازیی زیاتری لێ ده‌كرێت.
بازاڕی مریشكفرۆشان له پارێزگای ئه‌نبار شێوازێكی دیكه‌ی فرۆشتنی مریشكی به خۆیه‌وه بینیوه و به گوته‌ی مریشكفرۆشه‌كانیش خه‌ڵكی شاره‌كه به‌م شێوازه ڕازین و تا دێت پێشوازیی زیاتری لێ ده‌كرێت.
وا باوه مریشك به كیلۆ ده‌فرۆشێت و بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك نرخێكی تایبه‌ت دانراوه له كاتێكه‌وه بۆ كاتێكی دیكه نرخه‌كان گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت، به‌ڵام ئێستا له بازاڕی مریشكفرۆشان له ئه‌نبار، مریشك له گۆتره ده‌فرۆشرێت.
مریشكفرۆشێكی ناو بازاڕی مریشكفرۆشانی پارێزگای ئه‌نبار له‌م باره‌وه گوتوویه‌تی، نرخی هه‌ر مریشكێك ئێستا له نێوان 10 بۆ 12 هه‌زار و پێنج سه‌د دیناره، له كاتێكدا كێشی هه‌ر یه‌كێكیان له نێوان سێ بۆ چوار كیلۆگرام ده‌بێت.
مریشكفرۆشه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، ئه‌م شێوازه له به‌رژه‌وه‌ندیی مریشكفرۆشه‌كانه به‌تایبه‌تی كه تێچووی به‌رز بووه‌ته‌وه، بۆ نموونه زیادبوونی كرێی دوكان كه مانگانه ده‌گاته ملیۆنێك و دووسه‌د هه‌زار.
ئه‌و مریشكفرۆشه جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، زۆربه‌ی كڕیاره‌كان شێوازی گۆتره‌یان پێ باشتره به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كێشانی مریشكه‌كه، ده‌ستبه‌جێ مریشكه‌كه ده‌كڕێت و كاتی زۆری لێ ناگرێت. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، جار هه‌یه جیاوازی نرخی هه‌ر مریشكێك له نێوان به كیلۆ و به گۆتره، سێ هه‌زار دینار ده‌بێت.