ناوی ژمارەیەک لە ئەفسەر و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕایەوە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: 9 هەزار و 579 ئەفسەر، پلەداری لیوا و یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕایەوە.

شەممە 10ـی ئایاری 2025، وەزارەتی پێشمەرگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، لە قۆناغی یەکەمدا ڕەزامەندیی دا لەسەر پێدانی زەوی بە ژمارەیەک ئەفسەر، پلەداری لیوا و یەکەکانی سەر بە وەزارەتەکە، لەم قۆناغەشدا ئەنجوومەنەکە ڕەزامەندیی لەسەر ناوی 9 هەزار و 579 کەس داوە کە زەوییان پێ بدرێت.

وەزارەتەکە دەڵێت: پڕۆسەی وەرگرتنی زەوی بەردەوامی دەبێت، بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی سەر بە وەزارەتەکەمان دەکەین، پەلە بکەن لە ڕێکخستن و بە داتاکردنی فۆرمەکانیان و بە ڕێکوپێکی ناردنیان بۆ لێژنەی زەوی وەزارەتمان و، هەروەها هاوکار بن لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانەی بۆیان نێردراوە بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سوودمەند بێت لەم پرۆسەیە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

پێدانی زەوی بە یەکەکانی سەر بە وەزارەتەکە بەم شێوەیە:

- ئومرەی ب. ئیدارەی ئەفسەران 131 کەس.

- لیوای 2ـی پیادە 708  کەس.

- لیوای 4ـی پیادە 1400  کەس.

- لیوای 7ـی پیادە 1672 کەس.

- لیوای 11ـی پیادە 1617 کەس.

- لیوای 12ـی پیادە 1622 کەس.

- لیوای 17ـی پیادە 1019 کەس.

- لیوای 18ـی پیادە 1410 کەس.

 
 
Fly Erbil Advertisment