عێراق.. فیلمی ده‌رهێنه‌رێكی كورد بۆ به‌شداریی له فێستیڤاڵی 'کان' هه‌ڵبژێردرا

لیژنەی حەسەن بن هه‌یسه‌م بۆ یادەوەری بینراوی عێراقی سەر بە نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەڵبژاردنی فیلمی "سەعید ئەفەندی" كه ساڵی 1956 به‌رهه‌م هێنراوه، ڕاگەیاند، بۆ ئەوەی بە فەرمی نوێنەرایەتیی عێراق بکات لە 78ـه‌مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان، لە بەشی فیلمه کلاسیکەکان.
بە گوێرەی نووسینگەی سوودانی، ئەم هەڵبژاردنە کە یەکەم هەڵبژاردنە لە مێژووی سینەمای عێراقدا، دەرئەنجامی کارەکانی پرۆژەی عێراق سینەماتێکە، کە کار بۆ زیندووکردنەوەی میراتی سینەمایی عێراقی و گەیاندنی بە جیهان لە ڕێگەی فره‌وانترین دەرگاکانییەوە دەکات.
فیلمەکە بە وردی لە پەیمانگه‌ی نیشتمانیی هونەرە بیستراو و بینراوەکانی فەرەنسا نۆژەن کراوه‌ته‌وە، هەروەها کۆپی نۆژەنکراوی فیلمەکە پارێزراو بوو لەلایەن لیژنەکەوە. ئه‌م فیلمه له كۆی 140 فیلمی عێراقی هه‌ڵبژێردراوه كه له ماوه‌ی ساڵانی چله‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م تاوه‌كوو ده‌یه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك به‌رهه‌م هاتوون.
فیلمی "سەعید ئەفەندی" لە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد "کامەران حوسنی"ـیه و لە ساڵی 1956 بەرهەم هێنراوە و لە چیرۆكی "ده‌مه‌قاڵه" وەرگیراوە كه ئێدمۆند سەبری، نووسەری عێراقی (1921 – 1975) نووسیویه‌تی. فیلمەکە لە ساڵی 1959 لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی مۆسکۆ پاڵێوراو بوو بۆ وەرگرتنی خەڵات.







