حكومه‌تی به‌غدا پيلانێكی دیكه له دژی كورد له ناوچه كوردستانییه‌كان پیاده ده‌كات
عه‌ره‌به هاورده‌كانی سنووری كه‌ركووك چه‌كدار ده‌كرێن
K24 - هه‌ولێر:
عێراق خەریكی چەكداركردنی عەرەبە ھاوردەكانی سنووری پارێزگای كەركووكە. ئەمەش دوای ئەوەی ھێزێكی حەشدی شەعبی بەناوی "ئیمامەین" لەو عەرەبە ھاوردانەى پێكھێناوە، كە پێشتر بۆ تەعریب كردن ھێنرابوونە دەورووبەری كەركووك.
له‌و باره‌یه‌وه محیەدین حەسەن، ئه‌ندامی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ئامانجی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی به‌غدای ئاشكرا كرد و گوتی: ئه‌مه سیاسه‌تی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراقه. پێكهێنانی ئه‌و هێزه و جێگیركردنیان له ناوچه كوردستانییه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌یه، تا جگه له نیشتهجێگرندیان له‌و ناوچانه، ببنه هێزێكی چه‌كدار بۆ تۆقاندنی كورد و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كورد له‌و ناوچانه.
دوای جێگیركردنی ئەو ھێزە نوێیە، بەغدا ئامانجییەتی ھێزەكانی دیكەی حەشدی شەعبی كە پێشتر لەدوبز بوون و خەڵكی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقن، بیانگەڕێنێتەوە شارەكانیان.
حەمە شوان، كه شارەزاییەكی سەربازییه گوتی: تاكە رێگه بۆ راگرتنی ئەو پرۆسەیە، گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگەیە بۆ ئەو ناوچانە.
ماوه‌ی نزیكه‌ی 3 ساڵه، حەشدی شەعبی دەستی بەسەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمدا گرتووە، حكومەتی عێراقیش سەڕەرای ئەوەی بەڵێنی ئاساییكردنەوەی دۆخی ئەو ناوچانەی داوە و لیژنەی ھاوبەشیش لە وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەو مەبەستە پێكھێنراوە، بەڵام تا دێت دۆخەكە ئاڵۆزتر ده‌بێت.
H.B