ئەو کەسەی هەڕەشەی لە دی ماریا کرد بوو دەستگیر کرا

ئانخێل دی ماریا یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی بێنفیکای پۆرتوگاڵ، هاوینی رابردوو بڕیاریدا بگەڕێتەوە یانەکەی سەردەمی لاوێتی واتە یانەی رایسینگ سێنتراڵ، بەڵام بەهۆی ئەوەی کەسێک هەڕەشەی کوشتنی لە خۆی و خانەوادەکەی کرد، ئەو یاریزانە لە بڕیارەکەی پاشگەزبووەوە.
رۆژنامەی ئۆلێ ئارجێنتینایی بڵاویکردەوە دوای ماوەیەک گەڕان بە دوای ئەو هەڕەشەکارە، دواجار پۆلیسی وڵاتەکەیان توانیان ئەو کەسە دەسگیر بکەن کە ناوی چینچۆیە و تەمەنی 33 ساڵە و خەڵکی شاری رۆزاریۆیە و هاندەری یانەی نیوز ئۆڵد بۆیزە. ئەو کەسە لەلایەن گروپێکی ماددە هۆشبەرەکان راسپێردرا بوو.
ئەو کەسە پێشتر لەلایەن پۆلیسەوە داواکراوە و چەندین دۆسیەی تاوانکاری هەیە. بە گووتەی داواکاری گشتی، ئەو کەسە فەرمانەکانی جێبەجێ دەکرد کە لەلایەن سەرۆکی باندی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانی لۆس مۆنۆسەوە دەرچووە.
ئانخێل دی ماریا پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند بوو، هەموو شتێک ئامادەیە بۆ گەڕانەوە بۆ یانەی ڕایسێنگ سێنتڕاڵ، بەڵام هەڕەشەکان ڕێگریان لە گەڕانەوەی کرد. یاریزانەکەی پێشووی تانگگۆ ڕوونیشی کردەوە '' لەو گەڕەکەی دایک و باوکم تێدا نیشتەجێن هەڕەشەیان لە خانەوادەکەم کرد، لە هەمان لە نوسینگەی خانووبەرەی خوشکەکەم کەسێکی دیکەی هەڕەشەی کردبوو، بەڵام لەبەر ئەوەی خوشکەکەم و زاواکەم هەڕەشەیان لێکرابوو، هیچ شتێکیان ئاشکرا نەکرد. سندوقێک هەبوو سەری بەرازێکی تێدابوو و فیشەکێکیشی لەسەر داندرابوو و چەند هەڕەشەیەکی لەسەر نووسرابوو: "ئەگەر بگەڕێیتەوە سێنتڕاڵ، سەری کچەکەت دەدۆزیتەوە ."
چاوەڕێ دەکرێت دوای دەستگیر کردنی ئەو کەسەی کە هەڕەشەی لە ئانخێل دی ماریا کرد، جارێکی دیکە ئەو یاریزانە هەوڵەکانی بۆ گەڕانەوە بۆ خولی وڵاتەکەی دەست پێ بکاتەوە و بە ئەگەرێکی زۆریشەوە دی ماریا، بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندی بە یانەی رایسینگ سێنتراڵ بکاتەوە.