کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوو دڵە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی نەسڕی سعوودی، هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستاش چارەنوسی خۆی لەگەڵ یانە سعوودییەکە یەکلایی نەکردووەتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، لە ماوەی رابردوو بەرپرسانی یانەی نەسڕی سعوودی، لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی گۆڵکارە پۆرتوگاڵیەکەیان، گفتوگۆکانیان لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێکرد، هەردوولا نزیکبوون لەوەی بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە لەگەڵ یەکتری بن، بەڵام لەناکاو دۆن بووە هۆی وەستانی گفتوگۆکان.

سەرچاوە ئیسپانیەکە بڵاویشی کردووەتەوە، هۆکاری وەستانی گفتوگۆکان لەلایەن رۆناڵدۆ لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، ئەنجامە لاوازەکانی ئەم دواییە و هەروەها بەدەستنەهێنانی هیچ ناسناوێکە لەگەڵ یانەکە، هەربۆیە ئەو یاریزانە دوو دڵە و رەنگە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە دەنگۆیەکیش هەیە کە دۆن دەیەوێت بەشداری مۆندیالی یانەکان بکات، هەروەها ئەو دەنگۆیەش هەیە یانەیەکی دیکە لە خولی سعوودیە، ئامادەیە رۆناڵدۆ بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام تاوەکو ئێستا ناوی یانەکە ئاشکرا نەکراوە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment