بە فەرمی سزای سەر یانەكانی زاخۆ و نەورۆز هەڵگیرا

بڕیار لەسەر یارییە تەواونەكراوەكەی نەورۆز و زاخۆش درا

دیمەنی هاندەرانی نەورۆز و زاخۆ لە خولی ئەستێرەكانی عێراق وەرزی 2024 ـ 2025
دیمەنی هاندەرانی نەورۆز و زاخۆ لە خولی ئەستێرەكانی عێراق وەرزی 2024 ـ 2025

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند، سزای ئاماده‌بوونی هاندەرانی زاخۆ و نەورۆز لەنێو یاریگەی خۆیان كەمكرایەوە و سزایەكە تەنیا بۆ 2 یاریی جێبەجێكرا، بەڵام سزا داراییەكانیان هەروەكو خۆی دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 12 ئایاری 2025، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگه‌یاند، هەردوو یانەی زاخۆ و نەورۆز یانه‌ ته‌نیا بۆ ماوه‌ی دوو یاریی هانده‌رانیان ئاماده‌ی یارییه‌كانیان نابن و بڕی پێبژاردنی 25 ملیۆن دیناری عێراقیش وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه‌، بەمەش هاندەرانی زاخۆ بۆ یارییەكەی سبەی لە دژی یانەی حدوود دەگەڕێنەوە نێو یاریگەكەیان، لە بەرامبەردا هاندەرانی یانەی نەورۆزیش ئەمڕۆ بۆ دووەمین یاریی لە هاندەرانیان بێبەش دەبن و كۆتایی بە سزایەكەیان دێت.
لە لایەكی دیكەیشەوە، لەبارەی یارییە تەواونەكراوەكەی نەورۆز و زاخۆ  فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگه‌یاندووه‌، ئەو خولەكانەی لە یارییەكە ماوە له‌ یاریگه‌یه‌كی بێلایه‌ن تەواو دەكرێت.
یانەكانی یانه‌ی نه‌ورۆز و زاخۆ له‌ گه‌ری 29ـی خولی ئەستێرەكانی عێراق له‌ سلێمانی رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه‌ و یارییه‌كه‌ش له‌ خوله‌كی هه‌شتا به‌هۆی پشێوی هانده‌ران ته‌واو نه‌كرا، دواتر سزای سڕكرانی هاندەرانی هەردوولا تا كۆتایی ئەم وەرزە راگەیاندرا، بەڵام سزایەكەیان بۆ 2 یاریی كەمكرایەوە، زاخۆ بەرامبەر یانەكانی دیالە و زەورا بەبێ هاندەر یاریی كرد، لە بەرامبەردا یانەی نەورۆز بەرامبەر شورتە لە هاندەرانی بێبەش بوو، ئەمڕۆش بەرامبەر نەفتی بەغدا بەبێ هاندەر یاریی دەكات و سزایەكەی لەسەر هەڵدەگیرێت.