'' بە شانازییەوە هاوسەرەکەم بڕیار لەسەر داهاتووم دەدات ''

ڤوچیک چیزنی
ڤوچیک چیزنی

دوای کۆتایی هاتنی یاری کلاسیکۆ، ڤوچیک چیزنی گۆڵپارێزی پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنا بە گریانەوە یاریگای جێهێشت، دوای یارییەکە بڵاوکرایەوە گوایە ئەم وەرزە یانەکەی جێدەهێڵێت بۆیە گریاوە، بەڵام ئەم گۆڵپارێزە باس لە گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ یانەکەی دەکات.

گۆڵپارێزە پۆڵەندییەکە دوای یارییەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی پلەسی وڵاتەکەی گووتی '' بەرپرسانی بارسێلۆنا بە شێوەی زارەکی ئۆفەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2027 پێشکەش کردووە، بەڵام ئەو دەیەوێت لەگەڵ خانەوادەکەی راوێژ بکات و دواتر بڕیار لەسەر چارەنوسی دەدات ''.

چیزنی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت '' بە شانازییەوە خێزانەکەم بڕیار لەسەر چارەنوسم دەدات، بۆیە دەبێت راوێژی لەگەڵدا بکەم و دواتر بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنوسم لەگەڵ بارسێلۆنا دەدەم. من پێشتریش کە بڕیاری گەڕانەوەمدا راوێژم لەگەڵ خێزانەکەم کرد ''.

ڤوچیک چیزنی گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی پۆڵەندا، وەرزی رابردوو بە یەکجاری وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند، بەڵام دوای دوو مانگ لە بڕیارەکەی پاشگەزبووەوە، دوای ئەوەی بارسێلۆنا ئۆفەرێکی پێشکەش کرد و ئەویش دووبارە دەستکێشەکانی لەدەست کردەوە و گەڕایەوە نێو لاکێشەی سەوز.

 
Fly Erbil Advertisment