ئه‌مه‌ریكا.. ژماره‌یه‌ك زیندانی مه‌ترسیدار له ڕێگه‌ی 'WC'ـییه‌وه هه‌ڵاتن

به‌رپرسانی ئه‌منی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به هه‌ڵاتنی ده كه‌س ده‌كه‌ن له گرتووخانه‌یه‌ك كه توانیویانه له كونێكی پشته‌وه‌ی ئاوده‌ستێكه‌وه هه‌ڵبێن، له‌و كاته‌ی پاسه‌وانه‌كه‌یان سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی به‌شه‌خواردن بووه.
شه‌ممه، 17ـی ئایاری 2025، به‌رپرسانی ئه‌منی ئه‌مه‌ریكی ڕایانگه‌یاند، ده زیندانی مه‌ترسیدار توانیویانه له كونێكی پشته‌وه‌ی ئاوده‌ستێكه‌وه له گرتووخانه‌یه‌كی شاری نیو ئۆرلێنز هه‌ڵبێن و به‌سه‌ر دیوارێكدا سه‌ر بكه‌ون، له كاتێكدا به ده‌رفه‌تیان زانیوه تاكه پاسه‌وانه‌كه‌یان چوو بوو به‌شه‌خواردنه‌كه‌ی وه‌ربگرێت.
به‌رپرسانی ئه‌منی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له هه‌ڵاتنیان، توانراوه یه‌كێك له هه‌ڵاتووه‌كان ده‌ستگیر بكه‌نه‌وه كاتێك به پیاده له شه‌قامێكی گه‌ڕه‌كی فه‌ره‌نسی ده‌ڕۆیشت و دواتر دوو هه‌ڵاتووی دیكه‌یشیان ده‌ستگیر كردووه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی ئه‌منی ئه‌مه‌ریكی ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، پرۆسه‌ی هه‌ڵاتنه‌كه شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی ڕابردوو بووه. ده‌شڵێن، تا ئێستا به‌دوای هه‌ڵاتووه‌كانی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
به‌رپرسانی ئه‌منی ئه‌مه‌ریكی گومانی ئه‌وه‌یان هه‌یه، پرۆسه‌كه به هاوكاریی یه‌كێك له ئه‌ندامانی كارگێڕی گرتووخانه به ئه‌نجام گه‌یشتبێت.
مێدیای ئه‌مه‌ریكی وێنه‌یه‌كی ئه‌و شوێنه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه زیندانییه‌كان تێیدا هه‌ڵاتوون و له دیوی پشته‌وه‌ی كونی ئاوده‌سته‌كه وشەی "زۆر ئاسان"ـه نووسراوە.
ده‌گوترێت ماوه‌یه‌كی زۆره گله‌یی له هه‌ندێك كه‌موكوڕی ناو گرتووخانه‌كه ده‌كرێت، بۆیه به‌رپرسانی ئه‌منی گرتووخانه‌كه‌ش ئاگاداری پرۆسه‌كه نه‌بوونه تا وه‌كوو ڕۆتینی ڕۆژانه زیندانییه‌كانیان ژماردووه، ئینجا له ڕووداوه‌كه ئاگه‌دار بوونه‌ته‌وه.