یاسەمین دوای 40 ساڵ ئیتاڵیای گەڕاندەوە لوتکە

یاسەمین پاوڵینی خانمە تێنسزانی ئیتاڵی، پۆڵینی چوارەم بووە پاڵەوانی تێنسی ماستەرزی 1000 خاڵی رۆمای وڵاتەکەی و لە یاری کۆتایی، توانی لە کوکو گاوف خانمە تێنسزانی ئەمریکی بباتەوە.
لە یاری کۆتایی ماستەرزی هەزار خاڵی رۆما، هەردوو خانمە تێنسزانی ئیتاڵی یاسەمین پاوڵینی پۆڵینی شەشەمی پاڵەوانێتیەکە و هەروەها کوکو گاوفی پۆڵینی چوارەم رووبەڕووی یەکتری بونەوە، لە کۆتاییدا تێنسزانی خاوەن خاک توانی، یارییەکە لە بەردەم خانەوادە و هاونیشتیمانییەکانی، بە ئەنجامی دوو سێتی بێ وەڵام بباتەوە، ئەنجامی سێتەکانیش شەش چوار و شەش دوو بوون.
بەم شێوەیە یاسەمین توانی سێیەم ناسناو لە کاروانی وەرزشی خۆی بەدەست بهێنێت و لەگەڵ بەدەستهێنانی ماستەرزی هەزار خاڵی رۆما، بۆ پلەی چوارەمی ریزبەندی تێنسزانانی جیهان سەردەکەوێت.
یاسەمین دوای نزیکەی 40 ساڵ، بووە یەکەمین خانمە تێنسزانی ئیتاڵی ناسناوی ماستەرزی رۆما بەدەست بهێنێت، دوایینجار لە ساڵی 1985 رافایلا ریگی توانی ئەو ناسناوە بباتەوە.