کشتوکاڵی دهۆک: ئەمساڵ بەرهەمی خەیار نزیکەی 105 هەزار تۆن دەبێت

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک ڕایگەیاند، لە سنووری دهۆک و دەوروبەری، زیاتر لە 9 هەزار دۆنم بە بەرهەمی خەیار چێنراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـی ئایاری 2025، ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24، ڕایگەیاند "لە سنووری دهۆک و دەوروبەری نزیکەی 9 هەزار و 192 دۆنم زەوی بە بەرهەمی خەیار چێنراوە و نزیکەی پێنج هەزار خانووی پلاستیکیشمان هەیە."
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک گوتی: خەیاری خانووە پلاستیکییەکان لە 15ـی نیسانەوە پێگەییوە و خراوەتە بازاڕەکان، بەڵام خەیاری کێڵگەکان لە سەرەتای پێگەیشتندایە.
ئەحمەد جەمیل ڕاشیگەیاند "پێشبینی دەکەین ئەمساڵ بەرهەمی خەیار نزیکەی 105 هەزار تۆن بێت، بە هەردوو جۆری."
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک ئاماژەی بەوەش دا، به‌ھۆی بایەخدانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به كشتوكاڵ، خه‌ڵك ڕوو له به‌رھه‌می كشتوكاڵی ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر بازاڕ بۆ به‌رھه‌مه‌كان نه‌بێت نرخ ناكات.
پێشتر نرخی كیلۆی خه‌یار پێشتر 100 دینار بوو، به‌ڵام ئێسته نرخێكی زۆر باشتر ده‌كات و له بازاڕه‌كان ساغ ده‌بێته‌وه.