گارناچۆ دوای لەدەستدانی یۆروپالیگ هێرشی توند دەکاتە سەر رۆبن ئامۆریم
ئالیخاندرۆ گارناچۆ لە رۆبن ئامۆریمی راهێنەری یانەکەی تووڕەیە

ئالیخاندرۆ گارناچۆی ئەرجەنتینی و یاریزانی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە رۆبن ئامۆریمی راهێنەری یانەکەی تووڕەیە و لە بڕیارەکەی سەری سووڕماوە.
لە یاریی کۆتایی یۆروپالیگ، مانچێستەر یونایتد و تۆتێنهام رووبەڕووی یەكبوونەوە، سپێرس توانی بە گۆڵێکی جۆهانسن نازناوەکە لە چنگی شەیتانە سوورەکان دەربهێنێت و بلیتێکی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر بکات.
لێدوانە ئاگرینەکانی گارناچۆ دوای یارییەکە کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا و لە سۆشیاڵ میدیا دەنگی دایەوە.
ئالیخاندرۆ دڵتەنگی بە کەمی بەشداریکردنی لە یاریی کۆتایی یۆروپالیگ دەربڕی و گوتی: سەرم سووڕماوە نازانم رۆبن ئامۆریم بۆ ئەو دەفەتە کەمەی پێدام، ئەو بەشدارییکردنە سنووردارە واتای چی؟!
یاریزانە ئەرجەنتینییەکە رایگەیاند: تا گەیاندنی مانچێستەر یونایتد بە یاریی کۆتایی رۆڵێکی گەورەم هەبوو، زۆر هاوکاری یانەکەم کرد، بەڵام کاتێك گەیشتینە یاریی کۆتایی ئامۆریم تەنیا 20 خولەك یارییم پێدەکات، نازانم هۆکار چییە، تێناگەم!
لە کۆتایی قسەکانی یاریزانە گەنجەکە ئاماژەی بەوەکرد: هەوڵدەدەم چێژ لە پشووی هاوینە وەربگرم، بەڵام هەموو ئەو بابەتانەتان لە بیر بێت، یاریی کۆتایی، تەواوی وەرزەکە و هەموو ئەو شتانەی لە یانەکە بەسەریدا دێت، دواتر دەبینین چی روودەدات.
ئالیخاندرۆ گارناچۆ تەمەنی 20 ساڵە، لە وەرزی 2022/2023 سەرخراوە بۆ تیمی یەکەمی یانەکە، بەهای ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 45 ملیۆن یۆرۆیە.