بە فەرمی 7 یاریزانی كورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كران
ئەستێرەی كورد ئەیمار شێر هەژار بۆ یەكەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كرا
بە فەرمی گراهام ئارنۆڵد راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق 30 یاریزانی بۆ دوو یاریی داهاتووی عێراق بەرامبەر كۆریای باشوور و ئوردن بانگهێشت كرد، لە نێویاندا 7 یاریزانی كورد بانگهێشت كراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22 ئایاری 2025، لە بەغدا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە ئامادەبوونی گراهام ئارنۆڵد راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ دوو یاریی داهاتوو راگەیاندرا، هاروون ئەحمەد سەرەڕای ئەوەی ناوی لە لیستی سەرەتایی هەبوو، بەڵام بۆ دوو یاریی داهاتوو بانگهێشت نەكرا.
گۆڵپارێزانان:
فەهد تاڵب، ئەحمەد باسڵ و جەلال حەسەن
بەرگریكاران:
رێبین سولاقا، سەعد ناتق، مەناف یونس، زەید تەحسین، حوسێن عەلی، فرانس پترس، ئاكام هاشم، مستەفا سەعدون، میرخاس دۆسكی، ئەحمەد یەحیا و عەلی فایز.
ناوەراستكاران
ئوسامە رەشید، سەجاد جاسم، ئیبراهیم باییش، ئەمیر عەماری، حەسەن عەبدولكەریم، ماركۆ فەرەج، محەمەد قاسم، ئەیمار شێر، پیتەر گۆركیس، یوسف ئەمین، عەلی جاسم و مونتەزیر ماجید.
هێرشبەران
ئەیمەن حوسێن، عەلی حەمادی، موهەنەد عەلی و محەمەد جەواد.
هەڵبژاردەی عێراق رۆژی 25ـی ئەم مانگە ئۆردوگایەكی مەشقی لە شاری بەسرە دەكاتەوە و هیچ یارییەكی دۆستانەش ناكات، تەنیا لە رێگەی یاریی مەشقی و دابەشبوونی یاریزانەكان بەسەر دوو تیم هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی یاریزانەكان دەكات، ئامادەكارییەكانیش بەردەوام دەبێت تا رۆژی یارییەكانی عێراق كە تێیدا رۆژی 5ـی مانگی داهاتوو لە بەسرە عێراق میوانداریی كۆریای باشوور دەكات، دوای تێپەڕبوونی 5 رۆژ بەسەر ئەو یارییە، عێراق لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی ئوردن دەبێتەوە.