وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: فوئاد حوسێن نامه‌ی تره‌مپی له باره‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان نه‌گه‌یاندووه‌ته ئێران

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌و ڕاپۆرت و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه نامه‌یه‌كی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای گه‌یاندووه‌ته ئێران.
هەینی، 23ـی ئایاری 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه باسیان له‌وه كردووه، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق نامه‌یه‌كی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای گه‌یاندووه‌ته سه‌ركردایه‌تیی ئێران.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دوای به‌دواداچوون بۆیان ڕوون بووه‌ته‌وه، ئه‌و ڕاپۆرته‌ی كه له چه‌ند ماڵپه‌ڕێك بڵاو كراوه‌ته و باس له‌وه ده‌كه‌ن، تره‌مپ له ڕێگه‌ی فوئاد حوسێنه‌وه نامه‌یه‌كی له باره‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق گه‌یاندووه‌ته سه‌ركردایه‌تیی ئێران و ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی پێ داوه بۆ ئه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانی له عێراق دوور بخاته‌وه، دوورن له ڕاستییه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتووشیه‌تی، ئه‌و ڕاپۆرته پشتی به هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌به‌ستووه و گوزارشت له مامه‌ڵه‌یه‌كی ناپیشه‌ییانه‌ی مێدیایی ده‌كات و ئامانجی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌ڵه و نادروسته و كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ڕای گشتی و شێواندنی وێنای عێراق هه‌یه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، هه‌ر زانیارییه‌كی له‌م شێوه‌یه ده‌بێت له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كه لایه‌نی فه‌رمی و په‌یوه‌ندیداره، پشتڕاست بكرێته‌وه.