گوتەبێژی حەج و عومرە: زیاتر لە چوار هەزار و 500 حاجی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە مەککە

حاجیانی هەرێمی کوردستان لە مەککە
حاجیانی هەرێمی کوردستان لە مەککە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت: بارودۆخی حاجیان لە مەککە زۆرباشە و 28ـی ئایار کۆتا کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان دەگاتە سعوودیە.

کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، 26ـی ئایاری 2025،  بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: ڕۆژانە کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان بەڕێگەی ئاسمانی و وشکانی دەگەنە خاکی سعوودیە و ڕاستەوخۆ دێنە مەککە.

کاروان ستوونی، گوتیشی: تاوەکوو ئێستا زیاتر لە چوار و هەزار و 500 حاجی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە مەککە، کۆتا کاروانی حاجیان ڕۆژی چوارشەممە، 28ـی ئایار دەگاتە مەککە.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، تەندروستی حاجیان زۆرباشە و هەماهەنگی زۆر لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەیە، خزمەتگوزارییەکانیش لە ئاستێکی زۆرباشدان و هەموو کارەکان زۆربەباشی بەڕێوەدەچن.

 ڕۆژی هەینی، 16ـی ئایاری 2025، یەکەم کاروانی هاووڵاتییان لە هەرێمی کوردستان بەڕێگەی وشکانی بەرەو سعوودیە بەڕێ کەوتن، ڕۆژی دووشەممە، 19ـی ئایار یەکەم کاروانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە ڕێگەیی ئاسمانی، لەڕێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی بەرەو سعوودیە بەڕێ کەوتن

ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی لە هەرێمی کوردستان دەچنە سعوودیە بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، پێنج هەزار و 120 کەسە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment